riklam

زیـلان و دیـلان

ئەدەب وهونەر 01:07 PM - 2018-09-01
.

.

زیـلان و دیـلان خوشك و بـران..زیـلان یانزه‌ ساڵانه‌، دیـلان ده‌ ساڵانه‌، له‌ دێیه‌كی جـوان و قه‌شه‌نگی باكـووری كوردسـتاندا ده‌ژین.

رۆژێكی به‌هاری رابردوو، له‌ كاتی خۆرئـاوابووندا، پۆلێك قورینگ له‌ دوو ریـزی رێـك و جـوانـدا،به‌ ئاسـامنی دێیه‌كه‌یـاندا ده‌فـڕین و ده‌یـان قـیژاند..قـورینگێكیان وه‌كـو رابـه‌ر لـه‌ پێشیانـه‌وه‌ بـوو.. زیـلان و دیـلان، سـه‌یـری قورینگه‌كـانیان كرد..به‌ دیمه‌نی جـوان و رێكیان، سه‌سام و دڵخۆشـبوون.

دیلان: داده‌ زیـلان، بـڕوانه‌ ژیانی ئه‌م قـورینگـانه‌، چه‌نـد خـۆش و ئاسانه‌، به‌ هـه‌وه‌سی خۆیـان، به‌سـه‌ردێ و شـار و شـاخ و دۆڵه‌كـانـدا ده‌فـڕن توینی و برسیشیان بێت، له‌ شوێنێكدا ده‌نیشنه‌وه‌،تێـر ئـاو و دان ده‌خۆن و تێر یاریش ده‌كـه‌ن دووبـاره‌ ده‌فـڕنه‌وه‌، هیـچ كـێـشه‌ وخـه‌مێكیان نییه‌ خـۆزگـه‌ منیش وه‌كـو ئـه‌وان قـورینگ بوومـایه‌.

زیلان (به‌ پێكه‌نینه‌وه‌): نه‌ دیلان گیان وا مه‌ڵێ ئه‌وانیش وه‌كو ئێمه‌ ئه‌رك و مانـدووبوونیان هـه‌یه‌ كێ نـاڵێ ژیـان و ئـه‌ركیئه‌م قـورینگانه‌ گـران نیـن؟
دیلان:بـڕوا ناكـه‌م وابێـت ئـه‌ركی چیـیان هـه‌یه‌؟

دیلان ئه‌و ئێـواره‌یه‌ زوو خـه‌وی لێـكه‌وت.. خـه‌ونی بیـنی وله‌ خـه‌ونـه‌كـه‌یـدا خۆزگـه‌كه‌ی هـاته‌دی وبوو به‌ قورینگ.. له‌ شه‌قه‌ی باڵیدا و هه‌ڵـفڕی و خۆی گه‌یانـده‌ قورینگه‌كان.. داوای لێكـردن كه‌ به‌ هـاوڕێیه‌كی خۆیان وه‌ری بگرن.

سه‌رۆكی قورینگه‌كان پێی وت: ئێمه‌ رازین،به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی به‌ هاوڕێیه‌كی خۆمانوه‌رتبگرین، تاقـیت ده‌كه‌ینه‌وه‌ ئه‌مشه‌و ده‌تكه‌ین به‌ پاسه‌وان و ئێمه‌ ده‌خه‌وین تۆش ده‌بێ تا به‌ریبه‌یـان له‌سه‌ر یه‌ك قـاچ رابـوه‌ستیت، ناشبێت چاوه‌كـانتبنووقـێنیت، ده‌بـێ به‌ هـه‌موو لایه‌كـیـشدا چـاوبگـێڕیت.. هـه‌ركه‌ له‌ دووره‌وه‌ ڕێوییه‌ك یا چه‌قـه‌ڵێك یا گورگێك یاهه‌ر دڕنـده‌یه‌كی ترتبینی به‌ ده‌نگێكی بـه‌رز بقـیڕێنه‌ و له‌ خـه‌و رامـان پـه‌ڕێـنه‌، تا بتوانین خـۆمان ده‌ربـاز بكه‌یـن..ئه‌مـه‌ت پێـده‌كـڕێت یانـا؟
دیلان:به‌ مه‌رجه‌كه‌تـان رازیـم، دڵنـیابن كـه‌ نـاخـه‌وم.. بـه‌وریـای و بـه‌ بـاشی ئێشكـتان ده‌گـرم.

قـورینگه‌كـان نـووسـتن دیـلانی قـورینـگی پاسـه‌وانیـش، له‌ســه‌ر قـاچـێكی راوه‌سـتا.. به‌ڵام ئـه‌م له‌سه‌ر ئه‌م كـاره‌ گـرانه‌ رانه‌هاتبوو، ته‌نها بۆ ماوه‌یه‌كی كـورتتوانی خۆی رابگـرێت، مـاندووبوو.. شـل بۆوه‌.. پێی دانا وبـاوێشكی ده‌دا، خـه‌وه‌ نـووتكـێی پێـكه‌وت، ئاگـای لـه‌ خـۆی نه‌مـا وخـه‌وی لێكـه‌وت.

له‌ كازیوه‌دا قورینگه‌كان خه‌به‌ریان بۆوه‌.. روانییان كه‌ یه‌كێك له‌ هاوڕێكانیان نه‌ماوه‌.. هه‌نـدێ له‌ په‌ڕه‌كـانی له‌و نـاوه‌دا بڵاوبوونه‌ته‌وه‌. زانیان كه‌ چه‌قه‌ڵێك یا رێوییه‌ك شه‌و هاوڕێكه‌یانیخواردووه‌. هه‌موویانبه‌ تووڕه‌ییه‌وه‌، روویان له‌دیلانیقورینگ كرد و، قیژاندیان به‌ سه‌ریا به‌وه‌تاوانباریان كرد،كه‌ شه‌و به‌ بـاشی ئێشـكی نه‌گـرتـوون و خه‌وتـووه‌.. تیاچـوونی هـاوڕێكه‌شـیان خـسته‌ ئه‌ستۆی ئـه‌و.. هه‌موو قـورینگه‌كـان هێڕشـیان كـرده‌ سـه‌ر دیـلانی قـورینگ،به‌ ده‌نووك و به‌ چـڕنـووك تێی به‌ربـوون.. په‌ڕیـان به‌ له‌شـیه‌وه‌ نـه‌هـێشت و هـه‌مـوو گیانـیان هـه‌لاهـه‌لا كـرد..لـه‌م ساتـه‌دا دیـلان هــاواری كـرد..فـریام كه‌ون فـریام كـه‌ون له‌ خـه‌و راپـه‌ڕی یه‌كـسه‌ر دایـكی و بـاوكی و زیـلانی خـوشكی گـه‌یشـتنه‌سـه‌ری دایـكی لـه‌ بـاوه‌شی كـرد و مـاچی كـرد.. هێـشـتا ده‌لــه‌رزی و ره‌نـگی زه‌رد هـه‌ڵــگه‌ڕابـوو ئاویــان بـۆ هـێنا، كـه‌مێـك ئــاوی خـوارده‌وه‌ هاتـه‌وه‌ سه‌رخـۆی.

دایكی: دیـلان، رۆڵـه‌ گـیان، بـۆ هـاوارت كـرد  بـۆ ده‌لــه‌رزی؟

دیلان: دایكه‌ گیان، قسه‌كه‌ی داده‌ زیـلانم راسته‌، كه‌ هه‌ر باڵنده‌ وگیانه‌وه‌رێك ئـه‌ركی خۆیـان هـه‌یه‌ و به‌ یه‌كـێكی تـر ناكـرێت.

ئینجا خـه‌ونه‌كـه‌ی بـۆ گـێڕانـه‌وه‌.

(*) منداڵه‌ خۆشه‌ویسته‌كانی كوردستان مه‌به‌ستم له‌م چیرۆكه‌دا، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌ره‌یه‌كه‌ له‌ ئێمه‌ به‌ پێی سروشتی تواناكانمان كارێكمان پێده‌كـرێت.. له‌وانه‌یه‌ ئه‌رك و كـاره‌كانی كه‌سانی تر به‌ ئـاسان بـزانین، بـه‌ڵام به‌ تاقیـكردنـه‌وه‌ بۆمـان ده‌رده‌كـه‌وێت كـه‌ وانیـیه‌.. نـه‌ پـزیشك كـاری جووتیـاری پێده‌كـرێ نه‌ جووتیـاریش كاری پـزیشكی پێده‌كـرێ.. كـوردیش جـوانی وتووه‌:" نـان بۆ نانـه‌وا و گـۆشت بۆ قـه‌ساب".

ره‌زا شوان
كه‌ركوك:1995

 

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket