فه‌وزای ناو فه‌زاكه
بیروڕا 12:53 PM - 2018-09-01.
چالاك ئـاغجه‌له‌ری
له دووره قسه‌كردن و راڤه‌كردن له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی زۆر جار گران به‌ڕووتدا ده‌شكێته‌وه له پێكانی ئـه‌و نیشانه‌ی مه‌به‌سته ، ئـه‌مه‌ش به‌ھۆی ڕۆنه‌چوونه‌وه‌یه بۆ ناو ھه‌ناوی خه‌ڵك به‌شێوه‌ی فیعلی، به‌نموونه زمانی ڕاگه‌یاندن وه‌ك په‌یامنێری ھه‌واڵ بۆ كۆی پرسه‌كان له نێوان من و فه‌زای كوردیدا به گشتی ، نه‌یتوانیوه ئـه‌و ئـه‌ركه‌ی كه پێویست ده‌كات وه‌ك خۆی بێگه‌یه‌نێت و مۆفه‌ق بێت، زۆربه‌ی كات به خاتری به‌رژه‌ونده‌یه‌كانی دونیابینی ئـه‌و یه‌كه سیاسیه‌ی پشتیوانی ئـابورییه‌تی كاری كردوه و ئـه‌نجام كوانوی فۆبای باشتر جۆشداوه پێش ھه‌ر كه‌سێك منی ده‌روه‌ی فه‌زاكه كه‌وتوومه‌ته ناو زائـیدی دووربینه‌كه‌یه‌وه.
له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه و تێكه‌ڵ بوون به ڕاستیه‌كان ده‌بینیت زۆر ئـه‌رك ئـاوه‌ژۆ كراوه‌ته‌وه ھه‌ر له‌سورابوونی پاسێكه‌وه بیگره تا ئـه‌و په‌ڕی ئـه‌رك كه خه‌ڵك یان كۆمه‌ڵگه ده‌بێت له ئـاستی ئـه‌و ھۆشمه‌ندیه‌دا بێت كه ئـه‌ركه شارستانیه‌كه‌ی له ئـه‌ستۆیه‌تی جێ به جێ بكات. به نموونه .. په‌نجه‌ی تاوان و گه‌نده‌ڵی ئـاراسته‌ی حزب و حكومه‌ت ده‌كرێت له‌په‌یوه‌ند به پێداویستیه سه‌ره‌كه‌یه‌كان وه‌كو ئـاو و كاره‌با ، ھاوڕاتانم !؟، به‌لام ھه‌ڵكردنی گڵۆپێكی زیاد له پێویست و به فێڕۆدانی لیترێ ئـاو، پێش ئـه‌وه‌ی په‌نجه‌ی تاوان و گه‌نده‌ڵی ئـاراسته‌ی ده‌سه‌ڵات بكه‌یت ،پاره‌ی ئـاو و كاره‌باكانت بده به ته‌نھا ئـه‌وانه‌ی بێباكانه به‌ھه‌ده‌رت داون ، دواجار ته‌ماشای ئـاوێنه‌كه‌ی ماڵه‌كه‌ت بكه و پێناسه‌كه‌ی دروست بۆ خۆت بكه بۆ ئـه‌م كاره‌ی كردووته !!، كۆمه‌ڵگه و تاك چه‌ند مافی ھه‌یه به ھه‌مان ئـه‌ندازه ئـه‌ركی له‌سه‌ر شانه.
ئـه‌مڕۆژانه خۆشترین جه‌و له شاری سلێمانی كاتی ئـێواره و شه‌وانه. .. وه‌ك دیارده‌یه‌ك ده‌چنه سه‌ر ئـه‌زمه‌ڕ و گۆیژه ، چێژ له جوانی شار ده‌بینن و له دره‌نگانی شه‌و به مه‌ستی و خه‌یاڵه‌وه ده‌چیته سه‌ر سوكانی سه‌یاره‌كه‌ی به‌بێ ئـاگایی ئـه‌م شاره بڕ ده‌كات له ئـه‌گه‌ری ناخۆش و كاره‌سات ، لێره‌دا ئـه‌ركی ده‌سه‌ڵاته ڕێگری لێبكات و چاره‌یه‌ك بۆ ئـه‌م دیارده دزێوه ببینێته‌وه ، من تێده‌گه‌م سه‌رمه‌ست بوون له‌ماڵه‌وه به‌ھۆی فه‌رھه‌نگ و كلتوره بڤه و نامۆیه به‌ڵام ڕێگه‌ی تر زۆرن بۆ گه‌یشتن به خۆشیه‌كان و چێژ وه‌رگرتن له مه‌ستی ، ھه‌ر بۆیه تۆی ھاوڵاتیش بارتاقی ده‌سه‌ڵات بێباكی له داھاتووی ئـه‌م خه‌ڵك و نیشتمانه بۆ كوێ ھه‌نگاو ده‌نێت و به كۆی ده‌گات!!. ڕێگه و بانه‌كان گوزارشته له به ته‌نگه‌وه نه‌ھاتنی ده‌سه‌ڵات و ئـیداره ، ھه‌ر ھه‌ڵبه‌ز و دابه‌زێك ده‌یان گه‌نده‌ڵی له پاڵیدا خۆی حه‌شار داوه ، ئـه‌وه‌ی بۆ ده‌سه‌ڵات مه‌به‌ست نه‌بێت سه‌لامه‌تی خه‌ڵكه بۆ پرسی ڕێگه و بان، نموونه‌ی ڕێگه‌ی ھیران و نازه‌نین ..به ئـه‌ندازه‌یه‌ك تێكچووه له كاتێكدا گه‌شت كردن به‌و ڕێگه‌یه‌دا و به تایبه‌ت له شه‌ودا وه‌كو شه‌ڕی ده‌ست و یه‌خه وایه ھه‌موو ساتێك ئـاماده‌ی بۆ له ناچوون و كۆتایی ژیان. تاسه‌كانی سه‌ر ڕێگه زۆربه‌یان نیشانه‌ی ئـاگاداركردنه‌وه‌ی بۆ دانه‌نراوه؟!، ھه‌ندێ كه‌س بوونه‌ته به‌شێك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ھاتوچۆ تاسه دروست ده‌كه‌ن و قیره‌كه‌ی به‌رده‌م دوكان و ماڵه‌كه‌یان ھه‌ڵده‌كه‌نن؟! ، ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ش گوێ خۆی لێخه‌واندوه، زۆر ھێنام و بردم له‌م سیحری بێده‌نگه‌یه تێناگه‌یشتم!! له‌ھه‌مووی قه‌باعه‌تر باوكان و دیكان ڕێگه به منداڵانیان ده‌ده‌ن له جامی سه‌یاره و سه‌قفه‌وه سه‌رده‌بھێنن وه‌ك دزێوترین دیارده كه پێویست ده‌كات ده‌سه‌ڵات حاڵه‌ته بنه‌بڕبكات ، له ھه‌ر سه‌رپێچێیه‌كی له‌م جۆره توندترین سزای شۆفێر بدرێت چونكه یاریكردنی مه‌رگ به نه‌وه‌ی داھاتوه‌وه شایسته‌ی سازشكردن نیه. ھه‌واری شار شوێنێكی جوان و دڵڕفێنه و شاری ئـاڵو و والاكردوه به‌ڵام كاتێ ده‌چیته سه‌ردانی ئـه‌و شوێنه بۆ حه‌وانه‌وه ئـارامی ، ھه‌ندێ ھه‌رزه‌ی بێئـاگا ئـاڵوده به نه‌خۆشی ده‌روونی و به ھۆی نه‌بوونی سیكیۆرتی پیویسته‌وه، كورد ووته‌نی ( جرت و فرتیانه) به ماشێنه‌كانیان و خێزانه‌كان بێزارده‌كه‌ن، كه ده‌كرێت ڕێگه به‌م فه‌وزا چیانه بگیرێت، ته‌واوی ئـه‌م دیارده دزێو و بێزاركه‌رانه مشتێكه له خه‌رمانێ به‌رامبه‌ر بێباكی ئـه‌م خه‌ڵك و خاكه كه پێویست ده‌كات ده‌سه‌ڵات ڕێگریان لێبكات و ھاوكات له‌كاتی ڕووماڵی ئـه‌م حاڵه‌تانه ده‌زگای ڕاگه‌یاندن به‌رپرسانه گوزارشت له مۆراڵی پیشه‌كه‌ی بكات ، په‌رێزی پاكبێت بۆ ئـه‌و ئـه‌ركانه‌ی له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی دایه.
ئـه‌نجام چه‌پڵه به ده‌ستێك لێ‌نادرێت ، ھاوكاری شه‌قام و ده‌سه‌ڵات ئـه‌ركی له پێشینه‌ی ھه‌مووانه ، بۆ ھه‌رچی كه‌مكردنه‌وه‌ی ھه‌ر دیاره‌ده‌یه‌كی ناجۆر ده‌بێت پێش ده‌سه‌ڵات به‌ده‌نگ بێین ، ھه‌ركه‌س له‌ماڵی خۆیه‌وه ده‌ست پێبكات بۆ چوونه ناو ئـامێزی نیشتمانێكی جوانه‌وه، به پێچه‌وانه‌وه درێژه‌دان به دیارده ڕۆده‌چێته نێو فه‌رھه‌نگ و كلتوره‌وه دواجار به‌رگریكردن له خۆ ئـاماژه‌كردنی په‌نجه‌ی تاوان به‌ڕووی ده‌سه‌ڵاتدا ، ڕاكردنه له ھه‌قیقه‌تێكی تاڵ ، با نه‌گاته ئـه‌و ئـاسته‌ی بڵێین بێشه‌كه خۆی له‌باره!! ... فه‌وزای ناو فه‌زا ده‌كوڵێت پێویسته ھه‌موو به ئـاگابێنه‌وه و ستۆپێكی پێبكه‌ین.
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19