riklam

فیلمی ده‌رهێنه‌رێكی كورد له‌ فێستیڤاڵی منداڵان و مێرمنداڵان ئێران وه‌رگیرا

ئەدەب وهونەر 12:29 PM - 2018-09-01
.

.

فیلمی چیرۆكیی "ئیستادیۆم" له‌ ده‌رهێنانی كه‌یوان فه‌هیمی ده‌رهێنه‌ری كورد و وانه‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی مه‌هاباد له‌ سی و یه‌كه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران وه‌رگیرا.

به‌ پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندنی سی و یه‌كه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، كورته‌ فیلمی چیرۆكیی "ئیستادیۆم" له‌ ده‌رهێنانی كه‌یوان فه‌هیمی و له‌ به‌رهه‌مێنانی سه‌میرا مه‌رزبان، كه‌یوان فه‌هیمی و "شارۆ فیلم" له‌گه‌ڵ 10 كورته‌ فیلمی دیكه‌ له‌ سی و یه‌كه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران ركابه‌ری ده‌كات. ئه‌م كورته‌ فیلمه‌ به‌ ماوه‌ی 15 خوله‌ك به‌سه‌رهاتی كوڕێكی مێرمنداڵ ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ بۆ رۆیشتنی بۆ ئیستادیۆمی یاریگای تۆپی پێ له‌ ماشێنه‌كه‌ی باوكیدا خۆی ده‌شارێته‌وه‌، به‌ڵام باوكی ناچێت بۆ یاریگا و تووشی به‌سه‌رهاتێكی دیكه‌ ده‌بێت.

كه‌یوان فه‌هیمی خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ماسته‌ری ده‌رهێنانی شانۆ و وانه‌بێژی كارگه‌ی فیلمسازیی شێوازی ئه‌زموونی له‌ ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران نووسینگه‌ی مه‌هاباد كه‌ چالاكی خۆی له‌ ساڵی 1997 به‌ ئاماده‌كردنی كورته‌ فیلم له‌ ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی مه‌هاباد ده‌ست پێكرد و به‌رهه‌مهێنانی 6 كورته‌ فیلمی چیرۆكی له‌ كارنامه‌ی خۆیدا هه‌یه‌.

ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران نووسینگه‌ی مه‌هاباد یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نه‌ چالاكه‌كان له‌ بواری فیلم چێكردن و كاروباری سینه‌مایی به‌ ئه‌زموونی 32 ساڵ له‌ شاری مه‌هاباد له‌ ناوچه‌ی موكریان له‌ باشووری پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا.
 
سی و یه‌كه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران ICFF به‌ ده‌بیری و به‌رپرسایه‌تی "عه‌لیڕه‌زا ره‌زاداد" له‌ رۆژانی 8 تا 14ی مانگی خه‌رمانانی 1397ی هه‌تاوی رێكه‌وتی 30ی ئۆگۆست تا 5ی سێپته‌مبری 2018ی زایینی له‌ دوو به‌شی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییدا له‌ شاری مێژوویی ئیسفه‌هان له‌ وڵاتی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

PUKmedia مه‌نووچێهر جیهانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket