riklam

ململانێ و دەرەنجام

بیروڕا 02:37 PM - 2018-08-30
.

.

لە بنچینەدا دیموكراسی و هەڵبژاردن بۆ ئەوە دێن دوو ئەرك جێبەجێ بكەن: نوێنەرایەتی هەڵبژێردراوی ئیرادەی خەڵك و چارەسەری ئاڵۆزی سیاسی لەڕێی بە یاساییكردنی هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتی هەڵبژێردراوی دەنگدانی خەڵكەوە.

لە عیراق ئەوە مەعلومە ئەمجارە چی رەدوبەدەلێك لەسەر ئیرادەی نوێنەرایەتی كرا. عیراق لەنێوان ئەوانەی دەرچوون؛ واتا هەڵبژاردنیان بردەوە و ئەوانەی (دەرچوون)؛ واتا لە خولی ئێستای پەرلەمان كۆتاییان هات، دوو دیوی ململانێ قەوما كە پڕۆسەی دەركەوتنی سازگاری نوێنەرایەتییان پەكخست. هەر ئەم شوختی پڕۆسەی نوێنەرایەتییە، كارێكی كرد ئەركی دووەمی دیموكراسیش ئاڵۆز بێت. ئەوەندەی فاكتەری تری وەك هاوسەنگیی هێز، رۆڵی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی و بارستایی ناوخۆیی وەك مەرجەعییەتە دینی و مەزهەبی و سیاسییەكان، خاوەن پشكی كاریگەر بوون، ئەوەندە فاكتەری نوێنەرایەتی پشكی نەبوو.

ئەمانە لە هەڵبژاردنەكانی تریش هەبوون، بەڵام بەهۆی شوخت تێكەوتنی قۆناغی یەكەمی نوێنەرایەتییەوە، ئەمجارە پێكهێنانی حكومەتەكە بەهۆی هەژموونی فاكتەرەكانی هاوسەنگی و ئیقلیمی و مەرجەعە سیاسی و دینییەكانەوە، خەریكە هیچ بەهایەك بۆ دەنگدان و هەڵبژاردنەكە نامێنێت.

هیچ دیموكراسییەكتان بینیووە ئاوا ئاڵۆز و باڵۆز بێت؟. شتی كەینوبەینی سیاسی بەسەردا بسەپێنرێت و رەچاوی هەموو توخمەكان بكرێت؟، ئایا ئەمە لە خەوشی پڕۆسەی (بنیاتنانەوە)ی وڵاتەكەیە، یان پێچەبەدەورە كردن و لاملەكردنی توخمەكانی دیفاكتۆیە كە وا دەكات دەرچووەكانی پڕۆسەكە وەك چوونە ناوەوەكان نەبێت؟

لەكوردستانی نوێوە وەرگیراوە 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket