به‌ڵێ په‌روه‌رده پێویستی به ریفۆرمه.......!!
بیروڕا 01:35 PM - 2018-08-30.
ن: عه‌بدولواحید محه‌مه‌د
له روانگه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌رچی گۆڕانكاری باش و بنه‌ڕه‌تی هه‌یه له په‌روه‌رده و له ناو پۆله‌كانه‌وه به‌رهه‌م دێت، ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش ئه‌گه‌ر بۆ وڵاته پێشكه‌وتوه‌كان راست بێت، به دڵنییایه‌وه بۆ ئێمه‌مانان پێویستیه‌كی ژیاری و بنیادیه ده‌بێت به هه‌ر شێوازێك بێت ده‌ستی پێوه‌بگیرێت و به‌ره‌و پێشه‌وه‌ی ببه‌ین، هه‌ر بۆیه‌ده‌بێت پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا له ئه‌وله‌ویه‌تی كاروباره‌كانی حكومه‌تدا بێت، هاوته‌ریب پێویسته به‌رده‌وام ریفۆرمیشی تێدا بكرێت، له هه‌رێمی كوردستان هه‌رگیز پرۆسه‌ی په‌روه‌رده وه‌كو پێویست جێگه‌ی بایه‌خ و له ئه‌وله‌ویه‌تدا نه‌بووه، راسته له مایسی 2007كۆنگره‌یه‌ك به‌ستراو كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری باشكرا به ئاراسته‌ی سه‌رله‌نوێ ئه‌بده‌یتكردنه‌وه‌ی ته‌واوی جومگه‌كانی، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر به په‌له پروزێ و خێرا بوو هه‌ر زوو كه‌وته به‌رمه‌نگه‌نه‌ی په‌ڕوپاڵكردن،ئیتر له جێ‌دا نیمچه سیخناخ كرا، ئه‌مه له‌كاتێكدا هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و به‌رپرسه‌كان ئه‌و راستیه ده‌زانن په‌روه‌رده و فێركردن پرۆسه‌یه‌ك نیه به‌دیاریه‌وه هه‌ڵتوتركێی و چاوه‌ڕوانی قه‌ده‌ر بكه‌یت چی بۆ بكات و چی لێده‌ربچێت، ئه‌وه‌تا پرۆسه‌ی په‌روه‌رده هه‌موو جیهان و رێكخراوه‌كان و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانی به‌خۆوه سه‌رقاڵ كردووه، ئایا بۆ ئێمه ده‌بێت و شیاوه وا به خاوه خاویه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت؟ (10) ساڵ ده‌بێت به‌نده به‌رده‌وام ته‌ئكیدم له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه به‌و كاڵا‌و ئامرازه هه‌رگیز ئامانجه‌كان به‌رجه‌سته نابێت، له‌و ماوه‌یه‌دا به‌رده‌وام كۆمه‌ڵێك پێداویستی بونیادیم وروژاندووه وه‌ك : -
1- ده‌بێت حكومه‌ت كێبه‌ركێ له‌گه‌ڵ زه‌مه‌ندا بكات بۆ ئه‌وه‌ی كۆی پێداویستیه‌كان له‌بینا و باڵه‌خانه‌ی پۆشته و په‌رداخ بنیات بنێت .
2- ده‌بێت به‌رده‌وام مامۆستایان به‌زانست و زانیاری تازه و رێگاكانی وانه وتنه‌وه و ده‌رونزانیبه‌رهه‌ڤبكرێنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌باشترین شێوه به ئه‌ركه په‌روه‌رده‌ییه‌كانیان هه‌ڵبستن.
3- پرۆگرامه‌كان ده‌بێت گۆڕانكاریان تێدا بكرێت، چونكه هیچ ده‌قێك نیه بۆ هه‌موو سه‌رده‌مه‌كان گونجاو بێت ، به‌تایبه‌ت له‌م سه‌روبه‌نده كه زانست له په‌لوپۆهاویشتنێكی بێ ئه‌ماندایه، له‌وباره‌یه‌وه ده‌بێت ره‌چاوی پێداویستیه‌كانی بازاڕ بكرێت .
4- به‌كارهێنانی ته‌كنیك و ته‌كنه‌لۆژیای تازه، وه‌ك فاكتۆرێكی گرنگ بۆ پاراوكردنی هزرو زهینه‌تی تاكه‌كان، له‌به‌ر یه‌ك راستی ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، پرۆسه‌ی په‌روه‌رده پڕكردنی مێشك نیه به‌لكو راهێنانی مێشكه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ئه‌داكردنی به‌رپرسیاریه‌تی .
5- جه‌خت كردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت ناوه‌ندێكی باڵای په‌روه‌رده‌یی به‌ته‌واوی ده‌سه‌ڵات و ئیمكانیاتی داراییه‌وه هه‌بێت كه جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سه‌رۆكایه‌تی بكات و وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كان و كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی شاره‌زا و یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان ئه‌ندام بن تیادا، بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ك به‌رده‌وام توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه له‌سه ر جومگه‌كانی بكه‌ن و روبه‌ڕوی داڕسانه‌كان ( تحدیات) ببنه‌وه، له‌لایه‌كیتر بۆ ئه‌وه‌ی له‌كات و سه‌روه‌ختی پێویستدا بڕیاری ستراتجیی له‌مه‌ڕ باشتركردنی پرۆسه‌كه بدات له ته‌واوی قۆناغه‌كانی خوێندن .
6- دیاریكردنی فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا، له‌مباره‌یه‌وه ده‌بێت له ئه‌زمونی وڵاته پێشه‌كه‌وتوه‌كان سود وه‌رگرین و به‌دواداچون بۆ ئه‌وه بكه‌ین، بۆچی ئه‌وان قۆناغی زۆر گه‌وره‌یان بڕیوه؟ بێگومان له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ر له‌هه‌موو هه‌نگاوه‌كانیان هێله سه‌ره‌كیه‌كانی په‌روه‌رده‌كانیان به‌زانستیانه و بیر و ئایدیا هه‌ڵبه‌ستوه ، به‌جۆرێك ئه‌م ده‌قه له‌لای ئه‌وان جێگیربووه و باوه‌ڕیان پێی هه‌یه كه ده‌وترێت (( هه‌رگیز وڵاتێكی پێشكه‌وتو نا‌بینیت په‌روه‌رده‌یه‌كی دواكه‌وتویان هه‌بێت ، له‌به‌رامبه‌ردا هه‌رگیز وڵاتێكی دواكه‌وتو نا‌بینیت په‌روه‌رده‌یه‌كی پێشكه‌وتویان هه‌بێت )) واته وڵاتی پێشكه‌وتو وا به‌سته‌ی په‌روه‌رده‌ی پێشكه‌وتوه.
دوای ئه‌و هه‌موو راستیه و به‌رده‌وام جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی په‌روه‌رده جێگره‌وه‌ی نیه و نابێت به‌م شێوه‌یه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت ، به‌پێچه‌وانه ده‌بێت له‌سه‌رتۆپی به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌تدا بێت و ریفرۆمی به‌رده‌وامی تێدابكرێت،به گرنگشی ده‌زانم له‌مدواییه به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، په‌روه‌رده پێویستی به ریفۆرمه، ئه‌كید ئه‌و بۆچون و سه‌رنجه‌له‌وه‌دا سه‌رچاوه‌ی گرتوه، كێشه‌ی قوڵ له پرۆسه‌كه‌دا هه‌یه و مه‌ترسی پاشه‌كشێی زۆری لێده‌كرێت، بۆیه منیش ده‌ڵێم به‌ڵێ په‌روه‌رده پێویسته به‌ریفۆرمه و به‌زیاده‌وه‌ش .
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
وته‌بێژی كۆمسیۆن: بنكه‌ی ده‌نگدان بۆ نه‌خۆش وزیندانیان ده‌كه‌ینه‌وه
01:36 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
کوردستان 06:05 PM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شەیدا سەید شۆڕش
پرسەنامە 05:37 PM - 2024-04-24 -
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 -
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24