riklam

ئەو نیعمەتانەی كە نابێ‌ لە كیسیان بدەی

ئەدەب وهونەر 01:00 PM - 2018-08-30
.

.

ئەو نیعمەتانەی كە نابێ‌ لە كیسیان بدەی

× حیمایەیەك خۆی موڕاجیعەكان رایی بكات.
× ژنێك حەز نەكات پاسۆردی مۆبایلەكەت بزانێ‌.
× شاگرد دەلاكێك جەژنانەی نەوێ‌.
× كچێك ساڵی دووجار زیاتر سیمكارتەكەی نەگۆڕێ‌.
× دراوسێیەك ئاوو كارەباكەشی ببڕیت هەر مەمنوون بێ‌.
× نەخۆشێك كە بۆ چاكوچۆنییش هاتبێت بیتاقە ببڕێت.
× دەزگیرانێك كە زوو زوو نەڵێ‌ كەی ئەمگوێزیتەوە؟
× هەرزەكارێك رۆژی بە نێرگەلەیەك قەناعەت بكات.
× هاوپەیمانێك قبووڵی بێت برابچكۆلە بێ‌ لە ژنەكەی تر.
× كارمەندێك حەفتەی بە دوو رۆژ ئۆف رازی بێت.
× كاڵەكێك تامی هەبێت.
× دوكاندارێك پێنجیی دڕاویش وەرگرێت.
× كۆستەرێك كە پێشی كەوتیت موسابەقەت لەگەڵدا نەكات.
× حیزبێك داوای ئابوونەت لێ‌ نەكات.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket