سه‌نته‌ری یه‌كسانی جێنده‌ری له زانكۆكان ده‌كرێنه‌وه
ژنان 09:33 AM - 2018-08-30.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی بڕیاری كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری یه‌كسانی جێنده‌ری له زانكۆ حكومی و ئه‌هلییه‌كانی كوردستان ده‌دات.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له هه‌ردوو كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تدا له 26/6 و 3/7/2018 بڕیاری كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ره‌كانی یه‌كسانی جێنده‌ری له سه‌رجه‌م زانكۆ حكومی و تایبه‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركردو به فه‌رمانی وه‌زاری ژماره 1155 له 8/8/2018 په‌سندكرا.
هه‌روه‌ها چه‌ندین بڕیاری تر له به‌رژه‌وه‌ندی مافه‌كانی ژنان ده‌رچوون، وه‌ك خوێندنی بابه‌تی جێنده‌رناسی و به‌ستنی كۆنفرانسی ساڵانه‌ی تایبه‌ت به جێنده‌رناسی له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ركردنی بڵاوكراوه‌ی تایبه‌ت به پرسه‌كانی جێنده‌رناسی له سه‌نته‌ره‌كانی جێنده‌رناسی له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستاندا.
شایانی باسه، دوابه‌دوای دامه‌زراندنی سه‌نته‌ری كوردستان بۆ جێنده‌رناسی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان به‌هاوكاری ئاژانسی UN-Women و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و زانكۆی سۆران، كه به‌چاودێری قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 2015 كرایه‌وه.
دواتریش به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی پرسی جێنده‌رناسی له 8ی مارسی 2018 كۆنفرانسێكی هه‌رێمی به ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و به‌شداری وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و سه‌رجه‌م سه‌رۆك و ڕاگری زانكۆ و كۆلیژه حكومی و ئه‌هلیه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و شاره‌زایانی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی به‌سترا، له ده‌ره‌نجامدا كۆمه‌ڵێك راسپارده ئاراسته‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كران.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له هه‌ردوو كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تدا له 26/6 و 3/7/2018 ئه‌م راسپاردانه‌ی تاوتوێكرد و بڕیاری كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ره‌كانی یه‌كسانی جێنده‌ری له سه‌رجه‌م زانكۆ حكومی و تایبه‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستان دا وێڕای چه‌ندین بڕیاری تر وه‌ك خوێندنی بابه‌تی جێنده‌رناسی و به‌ستنی كۆنفرانسی ساڵانه‌ی تایبه‌ت به جێنده‌رناسی له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ركردنی بڵاوكراوه‌ی تایبه‌ت به پرسه‌كانی جێنده‌رناسی له سه‌نته‌ره‌كانی جێنده‌رناسی له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستاندا.
بۆ به‌رزنرخاندنی ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی دكتۆر یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت، ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی به‌ڕێز وه‌زیر و ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت كرد.
خاتوو په‌خشان زه‌نگنه ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان سوپاس و پێزانینی خۆی ده‌ربڕی و ئه‌م هه‌نگاوه گرنگه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌رزنرخاند، هه‌روه‌ها ته‌واوی ئاماده‌یی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمانی بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌سه‌رخستنی ئه‌م بڕیاره گرنگانه له به‌رژه‌وه‌ندی هێنانه‌دی مافه‌كانی ژنان و یه‌كسانی جێنده‌ری له هه‌رێمی كوردستان دووپاتكرده‌وه.
PUKmedia دلێر ئیبراهیم / هه‌ولێر
هەواڵی زیاتر
-
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
09:14 AM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23