riklam

سوید.. هه‌نگاوه‌ نادیاره‌كان خه‌ڵاتی باشترین فیلمی به‌ده‌ستهێنا

تاراوگە‌‌ 10:01 PM - 2018-08-29
.

.

فیلمێكی دۆكۆمێنتاری كوردی به‌شداری  فێستیڤاڵێكی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات و خه‌ڵاتی باشترین فیلم وه‌رده‌گرێت.

هه‌نگاوه‌ نادیاره‌كان فیلمێكی كوردیه‌و باس له‌و خێزان و گه‌نجانه‌ ده‌كات، كه‌ به‌ ڕێگای نایاسایی كۆچ بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌كه‌ن، فیلمه‌كه‌ له‌ ده‌رهێنانی تاریق تۆفیق ناسراو به‌ ( حه‌مه‌ تاریقه‌) و بووه‌ باشترین فیلم له‌ فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی ( هۆگا گۆستای) له‌ وڵاتی سوید.

سه‌باره‌ت به‌ فیلمه‌كه‌و وه‌رگرتنی چه‌ندین خه‌ڵات، حه‌مه‌ تاریق ده‌رهێنه‌ری هه‌نگاوه‌ نادیاره‌كان له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ PUKmedia وتی: هه‌نگاوه‌ نادیاره‌كان، فیلمێكی دۆكۆمێنتاریه‌ و دوای سه‌ركه‌وتنی له‌ فێستیڤاڵی سلێمانی، له‌ سێیه‌مین به‌شداریدا، خه‌ڵاتی یه‌كه‌می فێستیڤاڵی  نێوده‌وڵه‌تی( هۆگا گۆستای) له‌ وڵاتی سوید بۆ باشترین فیلمی به‌ده‌ستهێنا، كه‌ له‌ ماوه‌ی رۆژانی (25و26-8-2018) به‌رده‌وام بوو.

ده‌رهێنه‌ری هه‌نگاوه‌ نادیاره‌كان ده‌رباره‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌ له‌ كێبڕكێدا بوون، وتی: له‌ 30 وڵاته‌وه‌ فیلم بۆ فێستیڤاڵه‌كه‌ نێردابوو، هه‌روه‌ها 12 وڵاتیش كێبڕكێیان ده‌كرد بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاته‌كه‌، له‌ ئه‌نجامدا فیلمه‌كه‌ی ئێمه‌ بووه‌ یه‌كه‌می فێستیڤاڵ.

له‌ كۆتایشدا حه‌مه‌ تاریق ده‌رهێنه‌ری(هه‌نگاوه‌ نادیاره‌كان) وتی: زۆر خۆشحاڵم كه‌ فیلمێكی كوردی له‌ نێو ئه‌و هه‌موو فیلمانه‌دا ،خه‌ڵاتی باشترین فیلمی به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ به‌هۆی وه‌رنه‌گرتنی ڤیزه‌وه‌ نه‌متوانی خۆم به‌شداری له‌ فێستیڤاڵه‌كه‌دا بكه‌م.

PUKmedia  گۆران قادر

 

7855.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket