riklam

خزمه‌ت.. پرۆژه‌یه‌ك له‌پێناو خه‌ڵكدا

کوردستان 06:05 PM - 2018-08-29
.

.

حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنجومەنی وەزیران و هەماهەنگی و بەشداری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی و لە چوارچێوەی پرۆسەی بەردەوامی چاکسازی و خستنەڕووی داتا و زانیاری و شەفافیەت و حوکمڕانی دروست، پرۆگرامی خزمەتى راگه‌یاندو له‌ رێوره‌سمێكی شایسته‌دا قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌كه‌ی دووپاتكرده‌وه‌.

پۆرتالی خزمەت بەشێکە لە پرۆگرامی خزمەت، کە لە ئێستادا رێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی راییکردنی مامەڵە تایبەتەکان بڵاودەکاتەوە. لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پۆرتالە کار و چالاکیەکانی فراوانتر دەکات.

لە ئەمڕۆ بەدواوە بەھۆی خستنەکاری (پڕۆژەی خزمەت) دەتوانن بۆ زانینی مەرج و پێداویستیەکانی ڕایيکردنی مامەڵەکانتان و بڕی پارەی ئەو رسوماتەی کە دەبێت بیدەن لە ھەر فەرمانگەیەکی حکومەت، بۆ ئەوەی وێنە و بەڵگەنامە پێویستەکان لەگەڵ خۆتان ببەن و تووشی سەر ئێشە و رۆتینات نەبن، سەردانی ئەم لینکەی خوارەوە بکەن:


https://services.gov.krd

 

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket