riklam

داهاتی یەك مانگی نەوت زیاتر لە 7 ملیار دۆلارە

ئابوری 05:05 PM - 2018-08-29
.

.

داهاتی نەوتی فرۆشراوی عیراق تەنها لەمانگی تەمووزدا گەیشتۆتە زیاتر لە 7 ملیار دۆلارو وتەبێژی وەزارەتەكەش دەڵێت هەر بەمیلێك نەوت بەزیاتر لە 68 دۆلار فرۆشراوە.

وەزارەتی نەوتی عیراق لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی گەیشتۆتە PUKmedia ئاماری هەناردەی نەوت و داهاتەكەی بۆ مانگی تەمووزی ئەمساڵ بڵاوكردەوەو رایگەیاند: بەپێی ئاماری كۆتایی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ) مانگی تەمووزی ئەمساڵ بڕی 109 ملیۆن و 857 هەزارو 705 بەرمیل نەوت لەناوەڕاست و باشوری عیراقەوە هەناردەی دەرەوە كراوە.

لەوبارەیەوە عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوت رونیكردۆتەوە: لەمانگی تەمووزدا كۆی ئەو نەوتەی هەناردەی دەرەوە كراوە 109 ملیۆن و 857 هەزارو 705 بەرمیل بووەو داهاتەكەشی گەیشتۆتە 7 ملیارو 532 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار.

وتەبێژی وەزارەتی نەوت ئاشكراشیكردوە بەتێكڕا لەو مانگەدا هەر بەرمیلێك نەوت بە 68 دۆلارو 56 سەنت فرۆشراوەو 42 كۆمپانیای جیهانی جیاوازیش لەبەندەرەكانی عیراقەوە نەوتەكەیان باركردوە.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket