riklam

چوار گیراوه‌ بۆ نه‌رمكردن و جوانكردنی پێست

ژنان‌ 04:04 PM - 2018-08-29
.

.

خانمان هه‌میشه‌ به‌دوای ئه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێن پێداویستییه‌ك به‌كاربهێنن تا پێستیان نه‌رم و جوان ده‌ربكه‌وێت، به‌وپێیه‌ی خانمان كاری زۆری ناوماڵ و منداڵ ده‌كه‌ن و ئاو زۆر به‌كارده‌هێنن، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ پێستیان وشك و زبر ده‌بێت.

ماڵپه‌ری سیدتی چوار پێكهاته‌ی دیاریكردووه‌ كه‌ خانمان ده‌توانن له‌ ماڵه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسان و به‌ نرخێكی هه‌رزان دروستی بكه‌ن و بۆ پێستیانی به‌كاربهێنن، ئه‌وانیش:

1- زه‌یتی زه‌یتون: كه‌مێك زه‌یتی زه‌یتون گه‌رمبكه‌و شه‌وان پێش خه‌وتن بۆ ماوه‌ی 5 خوله‌ك بیده‌ له‌ ده‌ستت، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌مه‌ به‌رده‌وامبیت پاش ماوه‌یه‌ك خۆت هه‌ستده‌كه‌یت به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر پێستت گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه‌.

2- ته‌ماته‌: كه‌مێك ته‌ماته‌ بده‌ له‌ ڕنده‌و كه‌مێك خوێی پێدا بكه‌و رۆژانه‌ 15 خوله‌ك بیده‌ له‌ ده‌ستت، پاشان به‌ ئاوی شیله‌تێن و سابون بیشۆ.

3- پرته‌قاڵ: گیراوه‌ی پرته‌قاڵ بده‌ له‌ پێستی ده‌ستت و بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك و پاشان به‌ ئاوی شیله‌تێن بیشۆ.

4- لیمۆ: گیراوه‌ی ئاو و لیمۆو كه‌مێك خوێ به‌سووده‌ ئه‌گه‌ر رۆژانه‌ بۆ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك به‌كاریبهێنیت.

جێی باسه‌، ئه‌م گیراوانه‌ی سه‌ره‌وه‌ مه‌رج نیه‌ هه‌رچواری پێكه‌وه‌ به‌كاربهێنرێت، خانمان ده‌توانن یه‌كێك له‌و گیراوانه‌ به‌رده‌وام به‌كاربهێنن و سوودی لێوه‌ربگرن. ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی ده‌توانن بۆ ده‌موچاویشیان به‌كاریبهێنن.

PUKmedia لانه‌ كاشان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket