riklam

یەكسانە بە بردنەوە

بیروڕا 03:21 PM - 2018-08-29
.

.

بنمیچی داواكانی خۆمان هەتا زیادبێت باشترە. بۆ ئەوەی لە دانوستاندا بگەینە چارەسەری ناوەڕاست.

لەبەرامبەردا بنمیچی پێشبینیمان لەسەر سەلماندنی، دەبێ دیاری بكرێت‌و ئاسۆی بێ كۆتایی نەبێت. چەندی داوا بكەین رەوایە. چونكە هەر خۆی مەسەلەی كورد رەواییەكی رەهای هەیە، بەڵام خەسڵەتێكی هەرە دیاری مەسەلەی كورد لە وێستگەی ئەمڕۆ ئەوەیە؛ واقیع بین بێت‌و هەڵسەنگاندنێكی دروست بۆ تواناكانی خۆی بكات. دوای وێستگەیەك لە پاشەكشێ كە نەیارانی كوردستانیش قسوری ناكەن لە گەمارۆدانمان كێرڤێكی پێكوتەی باریك‌و ئەستوور لە تواناداری كورد هەیە. لەم دۆخەدا ناوهێنانی قۆناغەكە بۆ هەڵسانەوە‌و هەڵسەنگاندن زۆر گرنگە. وێستگەی داهاتوو لە پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو ئەوەیە؛ هەرچیمان پێكرا لە بەدەستهێنانەوەی دەستكەوتەكان بیكەین‌و ئەویشی لەبەر دۆخەكە پێمان نەكرا، زۆر گرنگە دەستبەرداری نەبین‌و قۆناغبەندی بكەین‌و لە وێستگەیەكی تردا لەگەڵی تێهەڵچینەوە. ناسینی هەردوو بنمیچەكە گرنگە: بنمیچی بەرزی داوا رەواكانمان‌و… بنمیچی دەستنیشانكراوی ئەوی لەم دۆخە نەیارەی عیراق‌و لەم شۆكە كاتیەی كوردستاندا بەدەستدێت.

ئەمڕۆ كە دانوستانكاری كورد دەیەوێ بەیەكگرتوویی داواكانی كورد بێنێتە سەر مێز‌و لەولاشەوە سایدێكی تر لە شەقامی هاتوچۆی كوردستان بۆ بەغدا كراوەتەوە، وەبیرهێنانەوەی پرەنسیپێكی ركابەری تۆپی پێ زۆر سەرنجڕاكێشە: ئەگەر لە یاریگای خۆت نەبوویت، جەماوەر هی تیمی بەرامبەر بێ‌و ناوبژیوانیش شتێ بەرتیلی وەرگرتبـێ، دەرچوون بە یەكسانی سفر-سفر، وەك بردنەوەی یارییەكە وایە.

لەوێشەوە خەبات دەكەین بۆ ئەوەی بردنەوە، فیعلەن بردنەوە بێت.


كوردستانی نوێ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket