riklam

چەورەی ئیعلام

بابەتی گۆڕاو 02:07 PM - 2018-08-29
.

.

چەورەی ئیعلام

د.شیركۆ عبدالله‌‌

× بەگم ئەڵێم تۆ دەستت بە دەستنوێژە، دوعایەك بكە بەشكو خوا بە یەدد و قووەتی خۆی كارێ‌ بكات ئەم حكومەتەی بەغدا زوو دروست بكرێ‌.
ـ بۆچی ئەوەندە عەجەلەتە رۆڵە؟!
× قوربان بۆ ئەوەی چاڵەكەی بەردەم شاری سپی پڕ بكەنەوە.
ـ چاڵە شەش مەترییەكە ئەڵێی؟
× ئەرێ‌ بەخوا.
ـ باشە بەڕاست ئەوە ئیشی كێیە پڕی بكاتەوە؟
× سوئالەكەت زۆر قورسە گەورەم.. ئێستا ئیشەكان وا تێكەڵ و پێكەڵ بوون كەس نازانێ‌ كێ‌ ئیشی چییە؟
ـ چۆن یەعنی؟ تێناگەم!
× بۆ تێناگەی ئوستاز؟ ئێستا وای لێهاتووە دكتۆری فیتق تەحلیلی سیاسی ئەكات.
ـ ئێ‌؟
× پۆلیسیش دەرمانی قاچاخ لە هی ئەسڵی جیا ئەكاتەوە.
ـ دە من لەوە خراپترم لایە.
× لەوە خراپتر؟!
ـ ئا من زەلام ئەناسم جامبازە.. بەڵام جامبازی رەشەوڵاخ نا.
× ئەی؟
ـ جامبازی نەوتە.. هەشە ناڵبەندە، بەڵام ناڵبەندی ئەدەبی كوردی.
× ئێ‌؟
ـ هەیە قەبرهەڵكەنە، بەڵام قەبرهەڵكەنی پەیڕەو و پرۆگرام.
× ئێ‌؟
ـ هەیە چەورەیە، بەڵام چەورەی ئیعلام.
× ئێ‌؟
ـ هەیە مردووشۆرە، بەڵام مردووشۆری كوردایەتی.
× ئێ‌؟
ـ هەیە چاوەشە، بەڵام چاوەشی ئیقلیمی.
× ئێ‌؟
ـ هەیە مەلایە، بەڵام مەلای دوانزە حیزب.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket