riklam

رێگای دیكه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی كورد..

بیروڕا 11:48 AM - 2018-08-29
.

.

رێگای دیكه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی كورد له‌عیراقدا

مه‌ریوان عه‌لی محه‌مه‌د
كۆی كابینه‌كانی پێشووی عیراق له‌ دوای 2003 ه‌وه‌ كه‌ جڵه‌وی حكومرانیی عیراقیان گرته‌ ده‌ست له‌ عه‌لاوی و جه‌عفه‌ری مالكی و به‌وه‌ی ئێستاشه‌وه‌، تا ئه‌و كاته‌ی ده‌ستیان به‌كورسی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تدا ده‌گرت , زۆر میانره‌و و به‌خشنده‌بوون به‌رامبه‌ر به‌و  خواستانه‌ی كه‌ له‌ده‌ستووردا كورد داوای جێبجێكردنیانی ده‌كرد, بگره‌ جدیش بوون له‌ جێبه‌جێكردنیاندا،  هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌شدا كه‌ وتووێژ و دانوستان بۆ فه‌راهه‌مكردنی ئه‌و داوانه‌ ده‌كران،  به‌هه‌موو پێوه‌ره‌كان كورد  چ  وه‌كو پێگه‌و چ وه‌ك كه‌سایه‌تی سیاسیی له‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌دا زۆر له‌سه‌رووی عه‌ره‌به‌وه‌ بوون  به‌سونه‌ و شیعه‌شه‌وه‌ , كه‌چی ئه‌وه‌ی به‌دی ده‌كرێت و له‌ ئه‌رزی واقیدا بوونی هه‌یه‌، هیچ كام له‌و مادده‌ ده‌ستوریانه‌ی كه‌ كورد خواستی جێبه‌جێكردنیانی هه‌یه‌، جێبه‌جێ نه‌كراون و هیچ ئاسۆیه‌كی نزیك و دوریش دیارنییه‌ بۆ جێبه‌جێكردنیان، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌و  و خه‌له‌ل له‌جێبه‌جێ نه‌كردنی خواسته‌ ده‌ستوریه‌كانی كورد له‌ نا ئه‌كتیڤی و نا شاره‌زایی  وه‌فدی دانوستانكاری كورد بووایه‌ له‌گه‌ڵ وه‌فدی به‌غدا، ئه‌وا ئه‌گه‌ری له‌و جۆره‌ دووره‌ چونكه‌ له‌سه‌رده‌می سێ كابینه‌ی حكومه‌تی عیراقدا هه‌ردوو ره‌وانشاد مام جه‌لال و نه‌وشیروان مسته‌فا له‌گه‌ڵ كاك مه‌سعود راسته‌وخۆ به‌و هه‌موو حنكه‌ سیاسیانه‌یانه‌وه‌ له‌سه‌رخه‌تبوون و هه‌میشه‌ هاوكاری  وه‌فده‌كانی كورد بوون له‌ دانوستانه‌كاندا.

كه‌واته‌ خه‌له‌له‌كه‌  له‌ شێوازی دانوستانی وه‌فدی كوردیدا نییه‌ كه‌ تا ئێستا مافه‌كان ده‌ستبه‌رنه‌كراوون به‌ڵكو كێشه‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ كه‌ كورد له‌گه‌ڵ لایه‌نێكدا سیراع و ململانێ و دانوستان ده‌كات بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی، له‌ ده‌ره‌وه‌ی عیراقه‌وه‌ ته‌حه‌كومی پێده‌كرێ، به‌مانایه‌كی دی ئاماژه‌كانی چه‌ند ساڵی رابردوو ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌ن له‌پشتی وه‌فدی ده‌نوستانكاری ناوه‌نده‌وه‌ ده‌ستی ده‌ره‌كی هه‌یه‌ و بگره‌ جوڵێنه‌ری سه‌ره‌كی ئاراسته‌ سیاسییه‌كانی عیراقن. ئه‌و ده‌ستانه‌ش به‌ ناراسته‌وخۆ ئه‌و ئاراسته‌ سیاسییه‌ سه‌پێنراوه‌ به‌گۆی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی نێو سنوری عیراقدا ده‌چرپێنن به‌وه‌ی له‌دوای 2003ه‌وه‌ عیراق له‌ژێركاریگه‌ری وڵاتانی ئیقلیمیدایه‌ و هه‌ریه‌ك له‌و وڵاتانه‌ش له‌رێی پشتگیرییكردنی لایه‌نێكدا مه‌سالیح و به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ده‌پارێزێ به‌ناوی پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاته‌كانیان،  بۆیه‌ به‌ئاشكراو زۆر به‌روونی دیاره‌ كه‌ جگه‌ له‌ ئه‌مریكا كه‌ كاراكته‌ری سه‌ره‌كییه‌، توركیا و ئێران و هه‌ندێ وڵاتی كه‌نداویش له‌پشتی په‌رده‌وه‌ چاودێری وه‌فدی دانوستانه‌كانی ناوه‌ند ده‌كه‌ن بۆ  ئه‌وه‌ی له‌نزیكه‌وه‌و  ده‌ستوبرد رێگریی بكه‌ن له‌ ریتمی هه‌ر  گفتوگۆیه‌ك  كه‌ پێچه‌وانه‌ی خواستی ئه‌وان بێ .

كوردیش له‌لایه‌ك له‌نێو ئه‌و گێژاوه‌ سیاسییه‌ی كه‌ له‌ عیراقدا ده‌گوزه‌رێت ,  له‌لایه‌كی دیكه‌ش قه‌ده‌ر په‌یوه‌ستی كردووه‌ له‌و ناوچانه‌ی كێشه‌ی خاكی هه‌یه‌ به‌ته‌نیا  نه‌بێ و جگه‌ له‌خۆی توركمان و عه‌ره‌بی سونه‌ش هه‌بێ , باشتره‌ بۆیه‌ك جاریش بێ وه‌فدی دانوستانی كورد به‌رله‌وه‌ی پشت به‌ به‌ڵێنی دانوستانه‌كانی ناوه‌ند ببه‌ستێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی , له‌گه‌ڵ توركمان و عه‌ره‌بی شاری كه‌ركوكدا وه‌ره‌قه‌یه‌كی لێكتێگه‌یشتن ئیمزا بكات و تیایدا ته‌ئكید له‌وه‌ بكرێته‌وه‌ كه‌ وه‌فدی كورد له‌دانوستانه‌كانیدا له‌گه‌ڵ ناوه‌نددا مافه‌كانی ئه‌وانیش له‌كه‌ركوك و ناوچه‌كێشه‌له‌سه‌ره‌كان ده‌سته‌به‌ر ده‌كات , دۆخه‌كه‌ بۆ كورد وا ده‌خوازێت كه‌  وه‌فدی دانوستانكاری كورد له‌بری ئه‌وه‌ی له‌نێو لیستی داواكارییه‌كانیدا كه‌ ئێستا به‌دی ده‌كرێ داوای نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی له‌عیراق و چاره‌سه‌ری  كێشه‌ی ئاواره‌كانی موسڵ و چه‌ند خاڵێكی دیكه‌ بكات  كه‌ سودی ئه‌وتۆیان نییه‌, داوای مافی توركمان و عه‌ره‌بی سونه‌ له‌ كه‌ركوك بكات , چونكه‌ كێشه‌ی كورد له‌ رووی خاكدا له‌گه‌ڵ توركمان و عه‌ره‌بی سوونه‌ به‌ریه‌كده‌كه‌وێت بۆیه‌ پێویسته‌ كورد ته‌عاتوف و سۆزی ئه‌و دوو لایه‌نه‌ به‌ نییه‌تێكی راسته‌قینه‌وه‌   بۆلای خۆی راكێشێت كه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ له‌میانی دانوستانه‌كاندا ئه‌گه‌ر قازانجی نه‌بێ,  زیانیشی نابێ .

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket