riklam

نەوەكانی موفتی پێنجوێنی سوپاسی زانكۆی سلێمانی دەكەن

ئەدەب وهونەر 04:58 PM - 2018-08-28
.

.

ئەمڕۆ 28-8-2018 نەوەكانی موفتی پێنجوێنی بە یاوەری زانا رەحمان قائیمقامی قەزای پێنجوێن و لیژنەی رێكخەرانی فێستیڤاڵی موفتی سەردانی زانكۆی سلێمانیان كردو لەلایەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر رەزاحەسەن پێشوازییان لێكرا.

لە سەردانەكەیاندا عەتا موفتی بە ناوی نەوەكانی موفتییەوە سوپاسی زانكۆی سلێمانییان كرد بۆ رێكخستنی ئەو كۆنفرانسە زانستییە كە بە كۆنفرانسێكی زۆر باش وەسفی كرد هیواشی خواست كە بەردەوام بن لە رێكخستنی ئەو كۆنفرانسانە.

پاشان پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دكتۆر رەزا حەسەن سەرۆكی زانكۆی سلێمانی وتی: زانكۆ بە ئەركی خۆی زانیوە بایەخێكی تەواو بەو كەڵە پیاو  و رۆشنبیرانەی میلـلەتەكەمان بدات، كە هەوێنی هۆشیاركردنەوەی ئەم گەلە ستەمدیدەیەبوون، كە یەكێك لەو رۆشنبیرە  گەورانەی گەلەكەمان مامۆستا مەلا عەبدوڵڵای موفتییە كەلە سەرەتای سەدەی رابردوو تا ناوەڕاستی سەدەی بیستەم هەمیشە وەك چرایەكی رۆشن لەشەوەزەنگی ئەم نەتەوەیە بانگەواز دەكات بۆ هۆشیاركردنەوەی خەڵكی بۆ خوێندەواركردنی كۆمەڵگەو ناردنی منداڵانی كورد بۆ خوێندن و كردنەوەی خوێندنگاو داواكاری بۆ دابینكردنی خزمەتگوزاری، هەروەها وەك تێكۆشەرێكی بواری سەربەستی ئافرەت و یەكسانی نێوان ژن و پیاو كاری كردووە.

 وتیشی: هیوادارم لەساڵانی ئایندە ئەم كۆنفرانسەو چەندین كۆنفرانسی زانستی گرنگ لەهەموو شارو شارۆچكەكانی كوردستان رێكبخەین، تا بتوانین لەم بۆنانەدا ئەو توێژینەوانە بخرینەڕوو گفتوگۆی زانستی و ئەكادیمی تێروتەسەلیان لەسەر بكرێت، بە ئامانجی برەودانی زیاتر بە كایەی رۆشنبیری و هونەری مەعریفی كوردی.

لەكۆتایشدا وەك ئەرك و ماندوبوونی زانكۆی سلێمانی نەوەكانی موفتی پۆرترێتێكی موفتی شاعیریان پێشكەشی زانكۆی سلێمانی كرد

ئەمەش لە كاتێكدایە لە رۆژانی (18-19-8-2018)، لە هۆڵی بۆنەكانی پێنجوێن و هۆڵی وەرزش و لاوان، بەدروشمی (موفتی شاعیری هۆشیاربونەوەو هەڵوێست)، كۆنفرانسی زانستی موفتی پێشكەشكرا كە تێیدا 32 توێژینەوە پێشكەشكران، كۆنفرانسەكە بە هاوبەشیی زانكۆی سلێمانی و قائیمقامییەتی قەزای پێنجوێن بەڕێوەچوو.

PUKmedia  

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket