هۆكاره‌كانی قه‌ڵه‌وبوونی فه‌رمانبه‌ران
ژنان 03:36 PM - 2018-08-28.
زۆربه‌ی فه‌رمانبه‌ران له سه‌رانسه‌ری جیهاندا كێشه‌ی زیادبوونی كێشی جه‌سته‌یان هه‌یه، كه ئه‌وه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رۆژانه بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك له‌سه‌ر كورسی داده‌نیشن و ناجوڵێن، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی مێشكیان سه‌رقاڵه‌و باری ده‌روونیان ناجێگیره‌و ئه‌مانه‌ش كاریگه‌ریان له‌سه‌ر زیادبوونی كێش هه‌یه.
ماڵپه‌ری بوڵدسكای چه‌ند هۆكارێكی دیاریكردووه كه ده‌بێته هۆی قه‌ڵه‌وبوونی فه‌رمانبه‌ران:
ئه‌وانیش:
* به‌شداریكردن له نانخواردن: به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و هاوڕێیانه له فه‌رمانگه پێكه‌وه داده‌نیشن ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كه‌ن پێكه‌وه نانبخۆن، چه‌ند جۆرێك خواردن و شیرینی یان له‌ماڵه‌وه ده‌به‌ن یان له‌وێ ده‌یكڕن و ئاماده‌ی ده‌كه‌ن و پێكه‌وه داده‌نیشن ده‌یخۆن. دواتریش پێكه‌وه له‌كاتی گفتوگۆكردندا پێكه‌وه بڕێكی زۆر نان ده‌خۆن و ده‌بێته هۆی زیادبوونی كێشیان، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه له ماڵه‌وه به‌ته‌نها ئه‌وه‌نده ناخوات.
* به‌هۆی كاره‌كه‌ته‌وه بیرت لای جۆری خواردنه‌كه نیه: ئه‌گه‌ر له ماڵه‌وه بیت خواردنێكی ته‌ندروست ئاماده ده‌كه‌یت و ده‌یخۆیت، به‌ڵام كاتێك له فهرمانگهیت ئه‌وا كاتی ئه‌وه‌ت نیه بیربكه‌یته‌وه چ جۆره خواردنێك ده‌خۆیت به‌هۆی ئه‌و په‌ستانه زۆره‌ی به‌هۆی كاره‌كه‌ته‌وه لهسهرتهو ئه‌و كه‌سانه‌ی رووت تێده‌كه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی كاره‌كانت، هه‌ربۆیه خواردنێكی خێرا ده‌خۆیت و ئه‌وجۆره خواردنانه‌ش بڕێكی زۆر چه‌وری و كالۆریان تێدایه‌و ده‌بێته هۆی قه‌ڵه‌وبوونت.
* رووناكی و پله‌ی گه‌رمی ژووره‌كه: توێژه‌ران ده‌ڵێن هێنده‌ی خواردن پله‌ی گه‌رمی و رووناكی ژوور كاریگه‌ری له‌سه‌ر قه‌ڵه‌وی هه‌یه، به‌وپێیه‌ی ژووری فه‌رمانگه‌كان فێنكه‌و زۆركات رووناكیه‌كه‌ی كه‌مه، كه ئه‌و دوو هۆكاره‌ش وا له مرۆڤ ده‌كه‌ن زیاتر ئاره‌زووی نانخواردن بكات و بحه‌وێته‌وه.
* زۆر دانیشتن و نه‌خه‌وتن: ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكی زۆر ده‌مێنێته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی بخه‌وێت و وه‌رزش بكات. هه‌ربۆیه زووتر قه‌ڵه‌و ده‌بێت.
* كاری زۆر‌و بیركردنه‌وه: به‌هۆی ئه‌و په‌ستانه زۆره‌ی له‌كاتی جێبه‌جێكردنی كاره‌كان له‌سه‌رت دروستده‌بێت، هۆڕمۆنه‌كانی جه‌سته‌ت باش كارناكه‌ن و ده‌بێته هۆی زۆر بیركردنه‌وه‌و قه‌له‌قبوون، ئه‌مانه‌ش هۆكاری قه‌ڵه‌وبوونن.
PUKmedia لانه كاشان
س/ عربیه
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19