نووسه‌رێكی كورد له‌هۆڵه‌ندا خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی پێده‌به‌خشرێت
تاراوگە 12:40 PM - 2018-08-28.
له درێژه‌ی كاروچالاكیه‌كانی یانه‌ی كوردی "میدیــــا" له هۆڵه‌ندا، به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی كوردستان- له هۆڵه‌ندا ، ڕۆژی شه‌ممه ڕێكه‌وتی 25-08-2018 به ئاماده‌بوونی ده‌سته‌بژێرێك له نوسه‌ران و ڕۆشنبیرانی كورد، له شاری لاهای پایته‌ختی سیاسی هۆڵه‌ندا، نوسه‌ر و شاعیر و وه‌رگێڕی ناسراو (مامۆستا مینه، محه‌مه‌د ئه‌مین حسێن عه‌لی) كه له به‌ریتانیاوه به تایبه‌ت بانگێشت كرابوو، خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی هه‌ردوو ڕێكخراوه‌كه‌ی پێشكه‌شكرا.
هه‌روه‌ها له میانه‌ی كۆڕه‌كه‌دا، مینه توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌كادیمی ده‌رباره‌ی مێژوو به گشتی و مێژووی كورد به تایبه‌تی پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد، به ناونیشانی (مێژوو دووباره نابێته‌وه، مێژوو دووباره ده‌كرێته‌وه).
سه‌ره‌تا له لایه‌ن ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د لێپرسراوی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌دێرێنه‌كانی كوردستان له هۆڵه‌ندا، به كورتی تیشكخرایه سه‌ر ژیانی ئه‌ده‌بی و به‌رهه‌مه‌كانی مینه و ئاماژه به‌وه‌كرا، كه مامۆستا مینه یه‌كێكه له‌و پێشمه‌رگه و نوسه‌رانه‌ی شاخ، له دوای كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و جینۆسایدی ئه‌نفال، ئاواره‌ی ئێران بووه و پاشان له وڵاتی به‌ریتانیا گیرساوه‌ته‌وه، خاوه‌نی ده‌یه‌ها كتێبی دانسقه‌ی چاپكراوه، هه‌ر له‌سه‌رده‌می شاخه‌وه تا ئێستا، كتێبی(سه‌لیقه‌ی كورده‌واری)به نمونه، كه له كاتی پێشمه‌رگایه‌تیدا، ساڵانی ناوه‌ڕاستی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی پێشوو نوسیوێتی و هه‌ر له‌وێ له گۆڤاری كلتوری شاخدا چاپكراوه و پاشان دوای ڕاپه‌ڕین له سوید جارێكی دیكه چاپكراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا مینه جگه له شیعره‌كانی و نوسینه‌كانی خۆی، چه‌ندان كتێبیشی له زمانه جیهانیه‌كانی وه‌ك ئینگلیزی و فارسییه‌وه، كردووه به كوردیی، دوا به‌رهه‌می چاپكراویشی، كه له‌زمانی ئینگلیزیه‌وه وه‌ریگێڕاوه، كتێبه‌كه‌ی(مه‌یجه‌ر سۆن)ه، به ناونیشانی (گه‌شتێك بۆ میسۆپۆتامیا و كوردستان له به‌رگی نادیاردا)، له كۆڕه‌كه‌دا كرا به‌دیاری بۆ ئاماده‌بووان.
پاشان نوسه‌ر له توێژینه‌وه‌كه‌ی خۆیدا باسی ئه‌وه‌ی كرد، له‌سه‌ده‌ی پانزه‌وه ئیمپریالیزم ده‌ستیكرد به قۆناغی گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌ی خاكی به‌پیت و پڕ له سامانه سروشتییه‌كان، سه‌ره‌تا پورتوگاڵیه‌كان، پاشان له لایه‌ن ئیسپانیاوه هه‌ردوو ئه‌مه‌ریكا دۆزرایه‌وه، له‌گه‌ڵ كه‌ناڵه‌كانی ئه‌فریكا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هیند و ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسایا، هه‌روه‌ها شه‌پۆلی ئیمپریالیزمه ئه‌وروپی له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی پانزه‌وه بۆ سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده ده‌ستی پێكرد.
له چه‌مكێكی دیكه‌دا نوسه‌ر باسی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی كرد، كه هه‌ر هه‌موویان كاتێ كه هاتوونه‌ته ئه‌و وڵاتانه، وه‌نه‌بێ له‌ڕووی چاكخوازی و بۆ خزمه‌تی لایه‌نێك له مێژووی مرۆڤایه‌تی، یان باری كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی ئه‌و میلله‌تانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و خاكانه ده‌ژیان، هاتبن و ته‌نیا له پێباوی خزمه‌ت به مرۆڤایه‌تیدا ئه‌و كارانه‌یان جێبه‌چیكردبێت، هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ش ڕاسته ئه‌و ئه‌ركانه‌ی پێیان سپێردراوه، زۆرێك له‌وانر له كاره‌كانیاندا كاری زۆر مرۆیانه و پڕ به پێستی واتای چاكخوازی، زۆر شتیان پێشكه‌ش مێژووی مرۆڤایه‌تی كردووه، لێره‌دا نوسه‌ر تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و كاره نایاب و پڕ زانیارییه دۆستانه‌یه‌ی (مه‌یجه‌ر سۆن)، له پاقڵ ئه‌و ئه‌ركه‌ی بۆی هاتۆته ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كوردستان، زۆر لایه‌نی شاراوه و نادیاری له بواری مێژوویی، باری كۆمه‌ڵایه‌تی،، كه‌سایه‌تی تاكی كورد، كولتوری نه‌ته‌وایه‌تی، لایه‌نی جوگرافیای ناوچه‌كه، په‌یوه‌ندی ئه‌و میلله‌تانه‌ی ده‌وروبه‌ریان و زۆر لایه‌نی تریشی به‌وپه‌ڕی ڕاستگۆیانه و نه‌ترسانه‌وه ئاماژه‌و دیاریكردووه.
مینه ده‌رباره‌ی ئه‌و كتێبه‌ی میجه‌رسۆن جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی مێژوویی ، ئه‌مڕۆ له ڕووی زانستی و بابه‌تیانه‌وه، نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌خاته ئاستی به‌رپرسیارێتیی ئه‌وه‌ی چاوێك به مێژووی خۆیدا بگێڕێته‌وه و كه‌م تا زۆر خوێندنه‌وه بۆ ئه‌و زانسته بكات، به‌پێی سه‌رده‌م و قۆناغه مێژووییه‌كان، هه‌ڵه و ڕاستی ئه‌و زانسته ده‌بێ دیاری بكرێت، تا بتوانرێت له داهاتوودا گۆڕانكارییه‌ك له ئاستی ژیانی سه‌رده‌میانه‌ی خۆیدا بكات.
به‌ڕای مینه له لاپه‌ڕه‌كانی ئه‌م كتێبه‌دا (گه‌شتێك بۆ میسۆپۆتامیا و كوردستان له به‌رگی نادیاردا)، ئه‌وه ده‌خوێنیته‌وه، كه نه‌ته‌وه‌ی كورد تا ئه‌م چركه‌ساته‌ش نه‌یتوانیوه، په‌یوه‌ندی مێژوویی و سیاسیانه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ میلله‌تانی ده‌وروبه‌ریدا، به‌شێوه‌یه‌كی زانستیانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات، به‌ڵ:كو زۆرجار هه‌ڵسوكه‌وتی ساده‌وساكاری سۆزداری كاریگه‌ربووه و گوێ نه‌دراوه به‌لایه‌نی توێژینه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی مێژوویی و سیاسیانه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ میلله‌تانی ده‌وروبه‌ریدا.
هه‌روه‌ها مینه بۆچوونی نوسه‌ری كتێبه‌كه، كه گه‌شتیارێكی به‌ڕه‌گه‌ز ئینگلیزه ده‌رباره‌ی پێكهاته و بنه‌چه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد ئه‌وه‌ی خستۆته ڕوو، كه بریتییه له شێوه خێڵایه‌تی و خۆی له قه‌واره‌ی ده‌یان تیره‌و و هۆز و خێڵدا ده‌بینێته‌وه، له مێژووی پیاهه‌ڵكژان و چنگچوون به خووینی یه‌كتردا، ده‌یان و بگره زۆر زیاتریش نمونه‌ی پڕ نه‌نگی له مێژووی نه‌ته‌وه‌ی كورد-دا تۆماركراوه، كه ئه‌گه‌ر زانستیانه هۆكاره‌كانی به‌رپابوونی ئه‌و ئاژاوه و خوینڕشتنانه شیكرێته‌وه و به‌دواداچوونی بۆ بكرێت، ئه‌وه‌نده بێ نرخ و لاوازه، كه له ڕاستیدا شیاوی قه‌شمه‌ری و به‌سوك ته‌ماشاكردنه.
له به‌شێكی دیكه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌یدا، مینه كه هه‌ر تیشك خستنه‌سه‌ر كتێبه‌كه‌ی مه‌یجه‌رسۆن بوو ده‌ڵێ به‌وپێیه‌ی سه‌رده‌می نوسینی ئه‌م كتێبه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌د ساڵێك له‌وه‌به‌ر، ئه‌و كاته‌ی دیمه‌نی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان له وڵاتی خۆیاندا له‌به‌ردیدی ئه‌و پڕبووه له جیكه‌ره‌وه‌ی ناوێزه و سه‌یروسه‌مه‌ره‌ی ئه‌و ڕۆژگاره هه‌رگیز له‌دیدی ئه‌مڕۆوه به‌راوردی زانستیانه هه‌ڵناگرێ، به‌ڵام كاتێ به‌ناو بابه‌ته جیاوازه‌كانی ناو ئه‌م كتێبه‌دا شۆڕده‌بیته‌وه، سه‌رتاپا پڕه له‌و شه‌ره‌مه‌زاریانه‌ی ئه‌مڕۆش به‌هه‌مان شێوه له ژیانی نه‌ته‌وه‌ی كورد-دا دووپاتده‌بنه‌وه و كه‌م و زۆر هاوچه‌رخیانه وێنه‌ی ده‌كێشنه‌وه و به به‌رگی نوێوه دووباره و سێباره ده‌كرێنه‌وه.
له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌ی مینه‌دا ئه‌وه‌ی بۆ ئاماده‌بووان دووپاتكرده‌وه مێژوو سه‌روه‌ری ژیانه، مرۆڤ ده‌بێت ڕووداوه‌كانی ژیانی خۆی له قۆناغ و سه‌رده‌مه جیاوازه‌كاندا بزانێت، شاره‌زایی له ڕابردوو پێویسته، تا له خزمه‌تی ئێستا و داهاتوودا بێت، كه‌واته مێژوو قوتابخانه‌ی سیاسه‌ت و مامۆستای ژیانه، ئامۆژگاریه كرده‌وه‌ییه‌كانمان پێده‌به‌خشێت كه به‌كه‌ڵكن بۆڕه‌وشت و وانه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر تاك و هه‌روه‌ها نه‌ته‌وه‌كانیش هه‌یه. به‌بێ بڕێكی كه‌م شاره‌زایی له‌باره‌ی مێژووه‌وه، كه‌س ناتوانێ به‌شێوه‌یه‌كی ژیرانه، له‌هه‌ر كاروبارێكی سیاسی‌دا مامه‌ڵه‌یه‌كی زانستیانه له‌گه‌ڵ كێشه‌كاندا بكات و بڕیار له دادوه‌رییه‌كی شیاو بدات، مێژوو یارمه‌تی ئه‌وه‌مان ده‌دات له جیهان تێبگه‌ین، مێژوو ته‌نیا لای ئه‌وانه‌ی هیچ له‌باره‌ی مێژووه‌وه نازانن خۆی دووباره‌ده‌كاته‌وه، چونكه مێژوو زانیارییه‌كی ڕه‌گ داكوتراوه له ڕابردوو ده‌كۆڵێته‌وه، ئێمه به‌هۆی مێژووه‌وه ده‌توانین له‌ده‌وروبه‌ری خۆمان تێبگه‌ین.
له كۆتایی كۆڕه‌دا، خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی 2018 ی یانه‌ی كوردی "میدیــــا"، كه به تایبه‌ت به كریستاڵ بۆ مینه دروستكرابوو، له‌گه‌ڵ ڕێزلێنانی كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی كوردستان، كه ئه‌ویش هه‌ربه‌تایبه‌ت بۆ به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بیه‌كانی و خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تی مینه دروستكرابوو به چه‌پكه گوڵه‌وه له لایه‌ن ئامادبووانه‌وه پێشكه‌ش به‌ڕێزیان كرا، پاشان مامۆستا مینه‌ش به ئیمزای خۆی دوا به‌رهه‌می چاپكراوی كرده دیاری بۆ ئاماده‌بووان و پێشكه‌شیان كرا.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
01:31 PM - 2024-03-29 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
کوردستان 01:31 PM - 2024-03-29 -
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28