هۆكاره ده‌ستوریه‌كانی ئه‌گه‌ری دواخستنی هه‌ڵبژاردن..
بیروڕا 07:55 PM - 2018-08-27.
هۆكاره ده‌ستوریه‌كانی ئه‌گه‌ری دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان..
•ئاشكرایه هه‌رێمی كوردستان تاكه هه‌رێمی فیدڕاڵی دانپێدانراوه له‌ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراقی ساڵی 2005دا‌و تائێستاش به‌شێكی دانه‌بڕاوه له ده‌وڵه‌تی عێراقی فیدڕاڵ كه خاوه‌ن سیسته‌می په‌ڕله‌مانیه‌و له‌سه‌ر بنه‌مای دیموكراسی و كاری پێكه‌وه‌یی پێكه‌وه‌نراوه. هه‌ربۆیه هه‌موو ده‌وڵه‌تێكی ده‌ستوری و خاوه‌ن ده‌ستور ده‌بێت به‌پێی ماده‌و بڕگه‌كانی ده‌ستوره‌كه‌ی ڕێوشوێنه ده‌ستوریه‌كان پیاده‌بكات و سه‌رپێچیان لێنه‌كات، بۆئه‌وه‌ی سیفه‌تی ده‌ستوری بوونی ده‌وڵه‌ته‌كه‌و ڕێوشیوێنه‌كانی كاركردنی نه‌كه‌ونه ژێر پرسیار‌و گومان و ده‌رچوون له‌ده‌ستوره‌وه.
•له‌ئێستادا ده‌وڵه‌تی عێراقی و له‌دوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مانی عێراق له 12/5/2018دا‌و دواكه‌وتنی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه په‌سه‌ندكراوه‌كانی له‌لایه‌ن دادگای فیدڕاڵیه‌وه له 19/8/2018دا واته دوای 97 ڕۆژ، هێشتا په‌ڕله‌مانی نوی ده‌ستبه‌كارنه‌بوه. هه‌ربۆیه بۆئه‌وه‌ی له ڕێوشوێنه ده‌ستوریه‌كان لانه‌درێت، پێویست ده‌كات كه ئه‌م ڕێوشوێنه ده‌ستوریانه بگیرێنه‌به‌ر، به‌مه‌به‌ستی سازدانی یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی په‌ڕله‌مان و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار‌و دواتریش پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌تی نوێی عێراق.
•به‌پێی به‌ش و ماده‌و بڕگه‌كانی ده‌ستور ده‌بێت ئه‌م هه‌نگاوانه بنرێت به‌ره‌و پێكه‌وه‌نانی حكومه‌تی ئاینده‌ی عێراق:
1.به‌شی یه‌كه‌م/ ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان به‌هه‌ردوو به‌شه‌كه‌ی له په‌ڕله‌مان و ئه‌نجومه‌نی ئیتیحادی كه تائێستا دانه‌مه‌زراوه. كه زۆر گرنگه.ئه‌م به‌شه له 18 ماده پێكهاتوه ((ماده 48 تا 65)).
•له‌ماده‌ی 54 دا هاتوه: كه سه‌رۆك كۆمار ده‌بێت له‌ماوه‌ی 15 ڕۆژدا له‌په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی گشتیه‌وه، داوای به‌ستنی یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی په‌ڕله‌مانی نوی بكات. جا له‌به‌رئه‌وه‌ی دادگای فیدڕاڵی له 19/8/2018دا ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه په‌ڕله‌مانیه‌كه‌ی په‌سه‌ندكرد، بۆیه 15 ڕۆژه‌كه ده‌گاته 4/9 و ده‌بێت تائه‌وكاته په‌ڕله‌مان كۆببێته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر 7 ڕۆژی پشوه‌كانی جه‌ژنی قوربانی لێده‌ربكه‌ین ئه‌وا ماوه‌ی 15 ڕۆژه‌كه ده‌گاته 11/9 و ئه‌م ماوه‌یه‌ش ناتوانرێت درێژبكرێته‌وه.
•په‌ڕله‌مانی نوی به سه‌رۆكایه‌تی به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندامی كۆده‌بێته‌وه‌و سه‌رۆك و دوو جێگر هه‌ڵده‌بژێرێت.
•له‌ماده 55 دا هاتوه: په‌ڕله‌مان له‌یه‌كه‌م دانیشتنی‌دا سه‌رۆك و جێگری یه‌كه‌م و دووه‌م هه‌ڵده‌بژێرێت به‌زۆرینه‌ی ڕه‌های ده‌نگی ئه‌ندامانی به‌شێوه‌ی نهێنی و ڕاسته‌وخۆ.
•ماده 56 تا 65 باس له چۆنێتی ئیشوكاره‌كانی په‌ڕله‌مان و ده‌سه‌ڵات و ئه‌ركه‌كانی ده‌كات.
2.ماده /70
په‌ڕله‌مان له‌نێوان كاندیدانی سه‌رۆك كۆماردا، له‌خولی یه‌كه‌مدا به زۆرینه‌ی دوو له‌سه‌ر سێی ده‌نگی ئه‌ندامانی سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵده‌بژێرێت، گه‌ر نه‌توانرا له‌یه‌كه‌م خولدا ئه‌وكاره ته‌واوبكرێت ئه‌وا له‌خولی دووه‌مدا دووكاندیدی خاوه‌ن زۆرترین ده‌نگ كێبكڕكی ده‌كه‌ن و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامان سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵده‌بژیرێت.
3.ماده / 71 سه‌رۆك كۆمار له‌به‌رده‌م په‌ڕله‌ماندا سوێندی یاسایی ده‌خوات.
4.ماده/ 72/ دووه‌م / ب
سه‌رۆك كۆمار به‌رده‌وام ده‌بێت له‌كاره‌كه‌یدا تا هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مانی نوی و كۆبونه‌وه‌ی یه‌كه‌می، ئه‌وكات ده‌بێت له‌ماوه‌ی 30 ڕۆژدا له‌دوای یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی په‌ڕله‌مانه‌وه سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵببژێرێت.
5.لقی دووه‌م/ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
ماده/ 76 / یه‌كه‌م
سه‌رۆك كۆمار كاندیدی ((زۆرترین ژماره‌ی ئه‌ندام په‌ڕله‌مانی)) ڕاده‌سپێرێت بۆ پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌ماوه‌ی 15 ڕۆژ له دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماره‌وه.
هه‌ربۆیه ده‌بێت پێش هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار له‌په‌ڕله‌ماندا زۆرترین كوتله‌ی په‌ڕله‌مانی دیاری بكرێت.
دووه‌م/
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ڕاسپێردراو هه‌ڵده‌ستێت به ناونانی ئه‌ندامانی كابینه‌كه‌ی له‌ماوه‌ی 30 ڕۆژ له ڕێكه‌وتی ڕاسپاردنیه‌وه.
سێیه‌م/
ئه‌گه‌ر كاندیدی یه‌كه‌م بۆ سه‌رۆك وه‌زیران سه‌ركه‌وتوونه‌بوو له‌كاره‌كه‌یدا له‌و ماوه دیاریكراوه‌دا كابینه‌كه‌ی پێكبێنێت، سه‌رۆك كۆمار كاندیدێكی نوی ڕاده‌سپێرێت بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت له‌ماوه‌ی 15 ڕۆژدا له‌دوای شكستهێنانی كاندیدی یه‌كه‌مه‌وه.
چواره‌م/
كادنیدی نوی بۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت ناوی وه‌زیره‌كان و به‌رنامه‌ی كابینه‌كه‌ی ده‌خاته به‌رده‌م په‌ڕله‌مانه‌وه بۆ متمانه پێدان، كابینه‌كه‌و به‌رنامه‌كه‌ی به په‌سه‌ندكراو داده‌نرێن كاتێك په‌ڕله‌مان متمانه ده‌داته وه‌زیره‌كان و به‌رنامه وه‌زاریه‌كه به‌زۆرینه‌ی ڕه‌های ده‌نگی ئه‌ندامانی.
پێنجه‌م/
ئه‌گه‌ر كابینه وه‌زاریه‌كه له‌لایه‌ن په‌ڕله‌مانه‌وه متمانه‌ی وه‌رنه‌گرت،ئه‌وا سه‌رۆك كۆمار كاندیدێكی تر ڕاده‌سپێرێت بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت له‌ماوه‌ی 15 ڕۆژدا.
•به‌مشێوه‌یه گه‌ر په‌ڕله‌مان له 4/9دا یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامبدات و سه‌رۆك و دوو جێگره‌كه‌ی هه‌ڵببژرێرت و زۆرترین كوتله‌ی په‌ڕله‌مانیش ڕابگه‌یه‌نرێت، ئه‌وكات 30 ڕۆژی تر پێویسته بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار.
دواتر به 3 قۆناغی یه‌ك له‌دوا یه‌ك بۆ ڕاسپاردنی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت كه هه‌ریه‌كه ماوه‌ی ((30ڕۆژ، 15 ڕۆژ و دواتر 15 ڕۆژ))ی تریان پێویسته. كه‌واته ئاسایی 15 ڕۆژ بۆ كۆبونه‌وه‌ی په‌ڕله‌مان و 30 ڕۆژ بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار‌و 30 ڕۆژ بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، ئه‌وا ماوه‌ی 75 ڕۆژی تر پێویسته بۆ له‌دایكبونی حكومه‌تی ئاینده‌ی عێراق. خۆ ئه‌گه‌ر 30 ڕۆژی تریش حساب بكه‌ین بۆ كاتی شكستی كاندیدی یه‌كه‌م و دووه‌م بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت ئه‌وا 105 ڕۆژ پێویسته بۆ له‌دایكبونی حكومه‌تی نوێی عێراق له 19/8/2018وه.
كه‌واته لانی كه‌م حكومه‌تی ئاینده‌ی عێراق له‌دوای 75 ڕۆژی تر واته له 4/11/2018 له‌دایك ده‌بێت و ئه‌وپه‌ڕه‌كه‌شی له 4/12/2018دا چاوی گه‌شی به‌دونیا هه‌ڵدێنێت.
•هه‌ربۆیه له ئێستادا ئه‌مریكاو ئێرانیه‌كانیش فشار ده‌خه‌نه‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی كورد بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مانی كوردستان، لانی كه‌م بۆ 3 تا 6 مانگی داهاتوو. بۆئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌ركیان ببێته یه‌كلاكردنه‌وه‌ی حكومه‌تی ئاینده‌ی عێراق و سه‌رقاڵ نه‌بن به كێشه‌و گرفتی هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مانی كوردستانیشه‌وه كه مه‌ترسیان هه‌یه كه به‌ده‌ردی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی په‌ڕله‌مانی عێراق بچێت و كێشه‌و گرفتی زیاتریان بۆ بخوڵقێنێت و 6 مانگی تریش سه‌رقاڵی پێكه‌وه‌نانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ببن، جا بۆئه‌وه‌ی له‌یه‌ك كاتدا سه‌رقاڵی حكومه‌تی ئاینده‌ی عێراق و كوردستان نه‌بن، پێیان باشه‌و ئامۆژگاری یان فشار ده‌كه‌ن كه هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مانی كوردستان دوابكه‌وێت، بۆئه‌وه‌ی بۆشایی ده‌ستوری و یاسایی و حوكمڕانی له عێراق و كوردستانیشدا دروستنه‌بێت.
•ئه‌وه‌ی ئاشكراشه زۆرینه‌ی حیزب و سه‌ركرده‌كانی كوردستانیش له‌گه‌ڵ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مانی كوردستاندان، چونكه دۆخی ناوخۆیی نێو ماڵی حیزبه‌كان له‌لایه‌ك و دۆخی سیاسی و ئابوری نێوماڵی كوردستانیش زۆر پته‌و و یه‌كگرتوو و به‌هێزو جێگیر نین و هێشتاش تای هه‌ڵبژاردنی 12/5 به‌رینه‌داون و ده‌رونه‌كانیشیان ئارام نه‌بنه‌ته‌وه‌و پێویستیان به‌كاتی زیاتره بۆ هێوربونه‌وه‌و ئاماده‌بونیان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مانی كوردستان. جا بۆیه دواخستنی په‌ڕله‌مانی كوردستان هیچ كاریگه‌ریه‌كی گه‌وره‌ی نابێت له‌سه‌ر گۆڕانكاریه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه‌و دواخستنیشی به قازانجی زۆرینه‌ی حیزبه‌كان ده‌بێت تا جه‌ماوه‌ریش خۆی ئاماده‌بكاته‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنێكی نوی. بۆیه ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی داهاتوو یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت له‌سه‌ر دواخستن یان ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مانی كوردستان له 30/9/2018دا. چونكه واده‌ی ده‌سپێكی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان له 5/9دا دیاریكراوه.
نه‌وزادی موهه‌ندیس
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25