riklam

چۆن ددانه‌كانت له‌ كلۆربوون ده‌پارێزیت؟

هەمەرەنگ 02:59 PM - 2018-08-27
.

.

ددان به‌ یه‌كێك له‌ هه‌ره‌ گرنگترین ئه‌ندامه‌كانی له‌ش داده‌نرێت، به‌ جۆریك پزیشكان و پسپۆران به‌ گرنگترین به‌شی ده‌زانن، چونكه‌ یه‌كه‌م كرداری هه‌رسكردن له‌ناو ده‌مدا به‌هۆی ددانه‌كانه‌وه‌ رووده‌دات كه‌ خواردنه‌كه‌ ده‌هاڕێت و ده‌یگوازێته‌وه‌ بۆ گه‌ده‌ له‌ڕێگای جوینه‌وه‌. جگه‌ له‌لایه‌نه‌ ته‌ندروستییه‌كه‌ی، ر,وخسارێكی جوان به‌ مرۆڤ ده‌به‌خشێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ زۆر كه‌س هه‌ست به‌ گرنگی ددانه‌كانیان ناكه‌ن و به‌ شێوه‌یه‌كی باش ئاگاداری نابن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی كلۆربوونی ددانه‌كان و پاشان له‌ناوچووونی.

كلۆربوونی ددان، یه‌كێكه‌ له‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه‌ توشی هه‌موو كه‌سێك ده‌بێت، به‌ڵام له‌ كه‌سێكه‌وه‌ بۆ كه‌سێكی تر جیاوازی هه‌یه‌، هۆكاری سه‌ره‌كی كلۆربوونی ددان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ زۆر ئاگاداری نه‌بین و گرنگییان پێنه‌ده‌ین، چونكه‌ ددانه‌كان پێش ئه‌وه‌ی كلۆرببن به‌ چه‌ند قۆناغێكدا تێپه‌ڕده‌بن، كه‌ ئه‌مانه‌ن:

1- له‌دوای هه‌موو شوشتنێكی ددانه‌كان به‌ 3 بۆ 5 خوله‌ك، ددانه‌كان به‌ مادده‌یه‌كی سپی ده‌ورده‌درێن كه‌ پێیده‌ڵێن پێلیكڵ، ئه‌مه‌ش هیچ زیانێكی بۆ ددان نییه‌.

2- به‌ڵام ئه‌گه‌ر ددانه‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر نه‌شۆردرێن ئه‌وا مادده‌یه‌كی زه‌رد له‌سه‌ری دروستده‌بێت و به‌ سه‌ره‌تای كلۆربوون داده‌نرێت.

3- ئه‌گه‌ر له‌كاتی نیشتنی مادده‌ زه‌رده‌كه‌ ددانه‌كان نه‌شۆردرێن، ئه‌وا ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی كلس، ئه‌مه‌ش به‌ شوشتن لاناچێت و ته‌نها له‌لای پزیشكی ددان لاده‌چێت، كه‌ پێیده‌ڵێن پاككردنه‌وه‌ی ددان.

4- ئه‌گه‌ر ئه‌م كلسه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر ددانه‌كان بمێنێته‌وه‌ ئه‌وا ده‌بێته‌ هۆی كلۆربوونی ددانه‌كان و پێویسته‌ ددانه‌كه‌ پڕبكرێته‌وه‌.

خۆپاراستن له‌ كلۆربوونی ددانه‌كان:
1- ددان شۆردن: پێویسته‌ رۆژانه‌ 2 تا 3 جار ددانه‌كان بشۆیت به‌ هه‌ویرێكی ددان، كه‌ مادده‌ی فلۆرایدی تێدابێت.

2- په‌تی ددان: كاتێك خواردن ده‌خۆیت ئه‌م خواردنه‌ ده‌چێته‌ نێوان ددانه‌كان، كه‌ زۆرجار هه‌ستی پێناكه‌یت، له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی خواردنه‌كه‌ له‌نێوان ددانه‌كاندا، ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی كلۆر له‌سه‌ر رووی ته‌نیشتی ددانه‌كه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ ده‌بێت دوای هه‌موو نانخواردنێك په‌تی ددان به‌كاربهێنیت و نێوان ددانه‌كان خاوین بكه‌یته‌وه‌.

3- خواردنی به‌سوود بخۆ: پێویسته‌ خواردنه‌كانت زیاتر مادده‌ كانزاكانی تێدابێت بۆ ئه‌وه‌ی مینای ددان به‌هێزبكات، هه‌روه‌ها پێویسته‌ له‌ خواردنی بڕێكی زۆر شه‌كر خۆت دووربخه‌یته‌وه‌.

4- سه‌ردانی پزیشكی ددان بكه‌: چه‌ندین كلۆر هه‌یه‌ كه‌ تۆ ناتوانیت به‌چاو بیبینیت، له‌به‌رئه‌وه‌ پێویسته‌ شه‌ش مانگ جارێك سه‌ردانی پزیشكی ددان بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی پزیشكی ددان پشكنینی ته‌واوت بۆ بكات.

5- ده‌رمانی غه‌رغه‌ره‌: ئه‌م ده‌رمانه‌ زۆر گرنگه‌، چونكه‌ ئه‌و ژینگه‌ ترشه‌ی كه‌ له‌ناو ده‌مدا دروستده‌بێت و به‌كتریاكان تێیدا گه‌شه‌ ده‌كه‌ن، ده‌گۆڕێت بۆ تفت و به‌كتریاكانی ناوده‌م ده‌كوژێت و ناهێڵن له‌سه‌ر رووی ددانه‌كه‌دا كۆببنه‌وه‌، هه‌روه‌ها یه‌كێكی تر له‌هه‌ره‌ گرنگترین ئه‌و ئیشانه‌ی كه‌ ئه‌م ده‌رمانه‌ ده‌یكات ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و مادده‌ زه‌رده‌ی له‌سه‌ر رووی ددان كۆده‌بێته‌وه‌ لاده‌بات، باشترین جۆری ده‌رمانی غه‌رغه‌ره‌ش ئه‌وجۆره‌یه‌ كه‌ مادده‌ی كلۆرهێكسیدینی تێدابێت.

6- بنێشتی بێ شه‌كر: خواردنی بنێشتێك كه‌ شه‌كری تێدا نه‌بێت زۆر گرنگه‌، چونكه‌ ئه‌م بنێشتانه‌ رێژه‌ی ده‌ردانی لیك له‌ناو ده‌مدا زیاد ده‌كه‌ن، به‌مه‌ش به‌كتریاكانی ناوده‌م له‌ڕێگای قوتدانه‌وه‌ تف له‌ده‌م ده‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌و ڕێگاش له‌ كلۆربوونی ددانه‌كان ده‌گرێت.

PUKmedia - س:  Dentistry. About

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket