riklam

کورد و گرەوەکان

بیروڕا 06:40 PM - 2018-08-26
.

.

پ.د.ی .نەزاکەت حسێن

کورد لە نێوان گرەوەکەی مەکگۆرگ  و قاسم سولەیمانی و شپرزی ماڵەکەی خۆیدا چی بکات  باشە

کورد لە دوای ئازادکردنی عێراق زۆر جار لە پێکهێنانی حکومەتو هاوکێشە سیساسیەکاندا ڕەگەزی بنەڕەتی بوە و ناچاربوون هێزە ناوخۆیی و دەرەکیەکان پەنای بۆ بەرن و  ڕازی بکەن، بەڵام کورد گرفتی ئەوەبوە شپرزی ماڵی خۆی و کۆنەبونەوەی لە سەر کۆمەڵیک خاڵی گرنگ و چارەنوساز و بە پێش مەرج گرتن وای کردوە  زۆر جار ئەو فرسەتانەی لەدەست داوە، یان ئەگەر بڵێن کورد لە جەنگەکان و سەنگەردا بردویەتیەوە بەڵام لە ڕێکەوتن و مێزی گفتگۆو دانوساندا  دڵساف بوەو بگونجێت بوترێت زۆر جار دۆراندویەتی ، بە بەڵین و دروشمی بریقداری بەرامبەرەکانی خۆش باوەڕ بوە، نەیتوانیوە دەست کەوتی زیاتر بۆ گەلەکەی دەست بخات.نمونەشمان کێشە دەستوریەکان و ئیداریەکان و شەراکەتی داهات و نەوت و دارایی و مادەی ١٤٠ و ناوچە جێ ناکۆکەکان، دوای چارەکە سەدەیەک لە ئازادبوونی عێراق و ئەو بەشداری و بوونەی کورد لە حکومەتی عێراق و پۆستە باڵاکان و بەشداری کردنی چەندنین جەنگ کە ڕووبەڕوی وڵات بوەتە زیاتر لە سوپای عێراقی پێش مەرگە قوربانی داوەو سەرکەوتنی بە دەست هێناوە،کەچی هێشتا ئەو پرسە چارەنوسازانەی کورد بە هەڵپەسراوی ماونتەوەو بگرە خەریک بوو لەم ڕواداوانەی دوایدا سەربەخۆی و پرسی ترمان بکەوێتە مەترسیەوە. هۆکارەکەشی بە بڕوای من دەگەڕێتەوە بۆ کۆمەڵیک هۆکار کە گرنگترینیان شپرزی ماڵی کورد خۆیەتی کە کەمتر توانیویەتی بە یەکڕیزی بچێتە بەغداد ، قۆرخ کردنی پرسی بەشداری کردنی کورد لە بەغداد لەلایەن ٢ هێزی باڵادەستی کوردیەوەو، کێ برکێی نێوان ئەو دوو هێزەش لەسەر پۆستە سیادیەکان زۆرجار پرسە گرنگەکانی لە بیر بردونەتەوە.

ئەوەندەی خەمی کوردە سەرۆک کۆمار یان سەرۆک پەڕلەمانی وەرگرێت و ئەمانەش بۆ کام لە  دوو هێزە کوردیەکە بن کە یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستانە ،کە بۆ بەڵانسی دەسەڵاتی سیاسیەکەیان لە هەرێم بەکاری دێنن وادەکات کە بیر لە یەکڕیزی ماڵی کورد نەکەنەوەو واتە ململانێ سیاسیەکەی هەرێم درێژدەبێتەوە بۆ دیاری کردنی پیگەی کورد لە بەغداد.بۆیە گرنگە وانە لە ڕۆژگار وەرگیرێت و ئاشتەوایەکی نیشتمانی و پێس هەموو شتێک ڕاگەیەنرێت و کورد ماڵی خۆی ڕێک خات و لایەنەکان کۆبکاتەوە و لەسەر پرسە چارەنوسازەکان کە پەیوەستە بە ئایندەی ئەم هەرێمە هەر لە پرسی دەستوری و مادەی ١٤٠ و بەشداری ڕاستەقینەی داهات و سامانی وڵات  بکرێتە مەرجی پێش وەخت و دەست پێکردنی گفتوگۆکان و ئەزموونی ڕابردوش بەتایبەتی لەگەڵ هەردوو لوتکەی ئەو دووکوتلەیەی کە ئێستا مەکگۆرگ و قاسم سولەیمانی گرەوەی لەسەر دەکەن کە دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتی و مالیکی و بەرەی نەسر بەسەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی لەبەرچاوبگیرێت و بە بەڵین و دروشمی بریقەدار خۆش باوەڕنەبین و ڕابردویان لەگەڵ کورد بکەینە بنەمایەک بۆ ڕێک کەوتن.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket