riklam

هونەرمەندان ئازاری نەخۆشانی شێرپەنجە و تالاسیما لە ئامێز دەگرن

ئەدەب وهونەر 04:42 PM - 2018-08-26
.

.

بە هاوكاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی، رێكخراوی هایما بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆمەڵەی تالاسیمای سلێمانی كۆنسێرتێك بۆ هونەرمەندان نەجمەدینی غوڵامی و عادل هەورامی و سامان عومەر و خاتوو ژینا سازدەكات.

ئەنجامدانی كۆنسێرتەكە بەمەبەستی كارێكی خێرخوازییە و سەرجەم داهاتی كۆنسێرتەكە بۆ توشبووبنی نەخۆشی تالاسیما دەبێت.

لەوبارەیەوە هونەرمەند عادل هەورامی بە PUKmedia ی راگەیاند: ئەمڕۆ 26-8-2018 سەعات 5:00 ی ئێوارە لە هۆڵی تەلاری هونەر بەندە و هەریەك لە هونەرمەندان نەجمەدینی غوڵامی و سامان عومەر و خاتوو ژینا بە هاوكاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی، رێكخراوی هایما بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆمەڵەی تالاسیمای سلێمانی كۆنسێرتێك سازدەكەین.

وتیشی: ئەنجامدانی كۆنسێرتەكە بەمەبەستی هاوكاری كردنی نەخۆشانی تالاسیما و شێرپەنجەیە و سەرجەم داهاتی كۆنسێرتەكەش پێشكەشی ئەوان دەكرێت.

هونەرمەند عادل هەورامی ئاماژەی بەوەشكرد، هیوادارم زۆرترین هاووڵاتی لەم كارە خێرخوازییەدا بەشداری بكات، زۆر دڵخۆشیشم ئەگەر نەمتوانیبێ بە بڕێك پارەی زۆریش هاوكارییان بكەم لە ڕێی هونەرەوە دەرفەتی ئەوەم هەیە هاوكارییەكی بچوكیان بكەم.

كۆنسێرتەكە ئەمڕۆ 26-8-2018 سەعات 5:00ی ئێوارە لە هۆڵی تەلاری هونەر بەڕێوەدەچێت و داهاتەكەی بۆ توشبوانی شێرپەنجە و تالاسیمایە.

PUKmedia  تاژاو محەمەد

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket