riklam

وتم.. وتی

بابەتی گۆڕاو 02:45 PM - 2018-08-26
.

.

وتم.. وتی

د.شیركۆ عبدالله‌‌

وتم: بۆیان قیاس كرد…لووتی دوانزە ئینجە.
وتی: ئینجا ئەوە كەی لووتە!! ئەوە پێیە.
*****
وتم: حەز ئەكەی لەگەڵ كێدا لە مەسعەدا عاسی ببیت؟
وتی: لەگەڵ موهەندیسی مەسعەدەكە.
*****
وتم: جەژنی قوربان لە كێ‌ پیرۆز ئەكەی؟
وتی: لە قوربانییەكانی قەیرانی دارایی.
*****
وتم: جگەرە مرۆڤ ئارام ئەكاتەوە.
وتی: داوەشێی.. ئیستیفادەی جگەرەیەكیشت نيیە.
*****
وتم: لەو دنیا وەزعەكە چۆن دەبێ‌؟
وتی: بە عەكسی ئەم دنیایەوە. مەسئولەكانی سوید دزی ئەكەن و دێن لە عێراق ئەبن بە پەنابەر.
*****
وتم: كە شەجەریان بێ‌تاقەت ئەبێ‌ چی ئەكات؟
وتی: گوێ‌ لە شەجەریان ئەگرێ‌.
*****
وتم: جاران كە مناڵ بویت بۆچی قسەت نەئەكرد؟
وتی: چونكە هیچ تێنەئەگەیشتم.
وتم: ئەی ئێستا بۆ قسەناكەی؟
وتی: چونكە هەموو شتێك تێئەگەم.
*****
وتم: كەی باشە ئینسان بچێتە مەسبەحەوە؟
وتی: كە ئاوی تیا بوو.
*****
وتم: لەو مەسئولە عێراقییە تێئەگەی چی ئەڵێ‌؟
وتی: نەوەڵـڵا.. خۆ حەزرەتی سلێمان نیم.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket