riklam

زمانی نه‌وت

بیروڕا 02:24 PM - 2018-08-26
.

.

ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كوردی به‌پێوه‌ هێشتووه‌ زمانه‌كه‌یه‌تی. زمان له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانی تر جیاوازی كردووینه‌ته‌وه‌. جیاوازییه‌كانی تر مه‌گه‌ر ئه‌كادیمیست ‌و لێكۆڵیاران بیزانن. ده‌نا نه‌ته‌وه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌موویان شیعه‌‌و سوننه‌ن ‌و هه‌مووشیان هه‌مه‌ڕه‌نگیی ئایین‌و ئاینزاكانی تریان هه‌یه‌.

له‌ لێقه‌وماندا زمان پاراستوونی ‌و له‌ فه‌ره‌حناییدا زمانی لووس، كه‌ ده‌كاته‌ نه‌وت ‌و موشته‌قه‌كانی، شیرینین بۆ كاتی ده‌ستڕۆیشتووی ‌و چه‌وری.
هه‌فته‌ی رابردوو هه‌ردوو زمان له‌ یه‌ك دۆسێدا یه‌كیان گرته‌وه‌.

زیمامدارانی نه‌وتی عیراق ته‌هوینیان به‌ زمانی كوردی كرد‌و زیمامدارانی كوردیش له‌سه‌ر ئه‌مه‌ هاتنه‌ جواب: زمانی كوردی، وه‌ك عه‌ره‌بی، فه‌رمییه‌ ‌و هه‌قی ده‌ربڕین ‌و سكاڵای هه‌یه‌.

وانه‌كه‌ چییه‌؟ وانه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ كورد له‌ ساڵی رابردوودا تووشی شۆكێك بوو. كه‌ گرنگه‌ هه‌ردوولا، كوردستان ‌و به‌غدا، بزانن شۆكێكی كاتییه‌. به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی زۆر بوغرا نه‌بێ ‌و له‌بیری بێت پڵنگی بریندار تا زامه‌كانی ساڕێژ ده‌كات، توانای په‌لاماردانی هه‌یه‌. كوردستانیش بزانێت كه‌ سیاسه‌تی عه‌قڵانی ده‌سكه‌وتی زیاتره‌ له‌ هه‌ڵچوون ‌و داچوون.

كتێبی مێژوو ‌و ئه‌زموونی كوردستانیش وا ده‌ڵێ: عه‌قڵانییه‌ت ‌و پشوودرێژی، زمانێكه‌ حاشای لێناكرێت، ره‌وا ‌و ره‌وانه‌.

زمانی نه‌ته‌وه‌ ‌و زمانی نه‌وت هه‌ردووكیان له‌ ده‌ستوور هاتوونه‌ته‌ گۆ. موشه‌ریع ده‌ڵێ: هه‌قی هه‌موولا له‌وێ دیاریكراوه‌، جا ئه‌گه‌ر وایه‌ گرنگه‌ بۆ سه‌ركه‌وتن له‌ كایه‌ی وجودی نه‌ته‌وه‌ كه‌ زمانی كوردییه‌ ‌و كایه‌ی زمانی نه‌وت كه‌ سامانی كوردییه‌، كارێك بكه‌ین زمانی سیاسه‌ت ‌و زمانی یاسا كارا بن ‌و ده‌ربڕی سكاڵا ‌و داواكانمان بن.


نڤیسكار


PUKmedia کوردستانی نوێ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket