بوون و نه‌بوونی ده‌ستوور له به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تدا
بیروڕا 02:15 PM - 2018-08-26.
(1)
تراژیدیای سیاسی و یاسایی
ده‌ستوور خۆی چییه؟ به كوردی و كۆبه‌ندی، ده‌ستوور دایكی یاساكانه. به‌بێ ده‌ستوور، یاساكان وه‌كو ئه‌و منداڵانه‌یان لێدێ كه هیچ سه‌رپه‌رشتێكیان نییه، هه‌ركه‌س دێ و غه‌دریان لێ ده‌كات.
له هه‌رێمی كوردستاندا تائێستا ده‌ستوورێكی په‌سه‌ندكراو نییه و ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌و ده‌ستووره‌ی عیراقه كه له ساڵی 2005دا له رێی راپرسییه‌كی گشتییه‌وه په‌سه‌ند كراوه. ئه‌م ده‌ستووره جگه له‌وه‌ی كه ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستانیشه تا ئه‌وه‌ی هه‌رێم ده‌بێته خاوه‌ن ده‌ستووری خۆی، پاشانیش ئه‌و ده‌ستووره‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان په‌سه‌ند بكرێت سه‌رچاوه‌ی خۆی له ده‌ستووره‌كه‌ی عیراقه‌وه وه‌رده‌گرێ و ده‌بێ كۆك و هاوته‌ریب بێ له‌گه‌ڵیدا.
كه‌واته پێویسته خوێندنه‌وه و تێگه‌یشتنمان هه‌بێ بۆ ده‌ستووری عیراق، به تایبه‌ت سیاسییه‌كان و په‌رله‌مانتاران و دامه‌زراوه حكومڕانییه‌كانی كوردستان له‌سه‌ریانه ده‌ستووره‌كه بگرنه ده‌ست و شه‌وانه پێش ئه‌وه‌ی بخه‌ون، چه‌ند مادده‌یه‌كی لێ بخوێننه‌وه و به‌یانی كه هه‌ڵده‌ستن بیكه‌ن به بنه‌مای كاری سیاسی و یاسایی له چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندی و هاوبه‌شێتیه‌كانیان له‌گه‌ڵ حكومڕانانی حكومه‌ت و په‌رله‌مانی فیدراڵیدا.
له راسیدا نه په‌رله‌مانتارانی كورد له به‌غدا و نه نوێنه‌رانی كورد له دامه‌زراوه‌كانی
كومه‌تی فیدراڵی و نه سیاسییه‌كانی كورد له هه‌رێمی كوردستاندا، خوێندنه‌وه‌ی ده‌ستوورو كار له‌سه‌ركردنیان نه‌كردووه‌ته ئه‌ركی سه‌ره‌كیی خۆیان.
له‌وانه‌یه به‌شێكیان هه‌ر بۆ ته‌نها جارێكیش ده‌ستووره‌كه‌یان نه‌خوێندبێته‌وه، كه ئه‌مه بۆ خۆی تراژیدیایه‌كی سیاسی و یاساییه بۆ كورد.
كورد كه‌ڵكی لێ وه‌رگرتووه؟
من هه‌وڵده‌ده‌م له رێی زنجیره‌یه‌ك وتاره‌وه به‌شێك له مادده‌كانی ده‌ستووری عیراق بخوێنمه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكه‌م. هاوكات هه‌وڵده‌ده‌م ئه‌و خاڵه گرنگانه‌ی ده‌ستوور ده‌ست نیشان بكه‌م كه ده‌بوو كورد به قازانجی خۆی كه‌ڵكیان لێوه‌ربگرێ كه كه‌ڵكی لێوه‌رنه‌گرتوون.
مێژووی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور و ته‌شریح كردن له عیراقدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1876 ی سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی ده‌وڵه‌تی عوسمانی له‌م ناوچه‌یه‌دا. ئه‌وه‌ی وه‌كو ده‌ستوور و ته‌شریحی حكومڕانی بۆ عیراقی ئه‌وسا دیاریكراوه له سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری بنه‌ڕه‌تی ده‌وڵه‌تی عوسمانی بووه.
ده‌ستوورداڕشتنه‌كه‌ی ئه‌وكاته بۆ جوگرافیایه‌ك به‌ناوی عیراق ره‌نگدانه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی شۆڕشی فه‌ڕه‌نسا و دۆخی ئه‌وسای ئه‌وروپا بووه.
به‌ڵام ئه‌و ده‌ستووره كاری پێ نه‌كرا. یه‌كه‌م ده‌ستووری كارپێكراو له عیراقدا ئه‌و ده‌ستووره‌یه كه ساڵی 1925 له دوای دروستبوونی ده‌وڵه‌تی عیراق و به پێی سیسته‌می پاشایه‌تی داڕێژراوه. ئه‌و ده‌ستووره‌ش تا ساڵی 1958 سێ جار هه‌موار كراوه‌ته‌وه. له پاش ئه‌وه كاتێ سیستمی حكومڕانی ده‌گۆڕێ به كۆماری، ده‌ستووریش ده‌گۆڕێ و له 27ی ته‌مووزی 1958 ده‌ستوورێكی تر دیاری ده‌كرێت. دوای ئه‌وه‌ش یاسای ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی ژماره (25)ی ساڵی 1963، پاشانیش ده‌ستووری كاتی له 29ی نیسانی 1964 ده‌رده‌چێ و له 21ی ئه‌یلولی 1968 یش جارێكی تر ده‌ستوورێكی تری كاتی ده‌رده‌چێ، به‌ڵام ئه‌مه‌ش كه‌متر له دوو ساڵ كاری پێ ده‌كرێ و له 16 ته‌مووزی 1970 ده‌ستورێكی تر دیاریكرا. ئه‌م ده‌ستووره درێژماوه‌ترین ده‌ستوور بووه له عیراقدا. له ساڵی 1990 پڕۆژه‌ی ده‌ستوورێكی نوێ گه‌لاڵه كرا، به‌ڵام نه‌خرایه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و هه‌ر ئه‌و ده‌ستووره‌ی ساڵی 1970 وه‌كو ده‌ستووری عیراق مایه‌وه تا له ساڵی 2003دا، حكومڕانی حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی له عیراقدا كۆتایی پێ ده‌هێندرێت.
له یاسای به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ته‌وه بۆ ده‌ستووری هه‌میشه‌یی
دوای ئه‌وه ساڵی 2004 (یاسای به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت) ناسراو به (یاسای برێمه‌ر) بۆ ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی حكومڕانی ده‌ركرا، دواجار ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عیراق ئه‌وه‌ی كه ئێستا كاری پێ ده‌كرێت له ساڵی 2005 داڕێژدرا و پاشان له راپرسییه‌كی گشتیدا په‌سه‌ند كرا.
له‌و زنجیره مێژووییه‌ی ئاماژه‌م بۆ كردوون، زۆربه‌ی ده‌ستووره‌كان به‌بێ (ڕا) له‌سه‌ر وه‌رگرتنی خه‌ڵك و هه‌ر له‌لایه‌ن گروپێكی ده‌سه‌ڵات خۆیانه‌وه دیاریكراون. ده‌ستوورێك بوون به‌پێی پێویستییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌رده‌مه‌كان دانراون، هه‌م بۆ به هێزكردنی پێگه‌یان و هه‌میش بۆ ئه‌وه‌ی له‌لای كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌سه‌ندكراوبن و روویه‌كی یاسایی به حكومڕانیه‌كه‌یان ببه‌خشن.
ته‌نها ده‌ستوورێك له عیراقدا كه به راپرسیكردن به گه‌ل و له‌سه‌ربنه‌مای كۆده‌نگی هه‌موو ئایین و ئاینزا و ئتنیكه‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌رچووبێت، ئه‌و ده‌ستووره‌یانه كه ئێستا كاری پێ ده‌كرێت. هه‌رچه‌نده ئه‌و ده‌ستووره هه‌موو داخوازییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانی نه‌گرتووه‌ته خۆ، به‌ڵام له ئان و ساتێكی مێژوویی‌دا توانرا ئه‌وه‌نده بۆ گه‌لی كوردستان له ده‌ستووردا جێگا بكه‌نه‌وه.
ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌ستووره وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت..
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌ستووره‌ی كه هه‌یه وه‌كو خۆی جێبه‌جێ بكرێت، هه‌رێمی كوردستان پێگه‌یه‌كی به‌هێز و پارێزراوی ده‌بێت له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی عیراقدا.
كێشه‌كانی كه هه‌ن كه‌متر په‌یوه‌ندیان به ده‌قی ده‌ستوور و زیاتر په‌یوه‌ندیان به پابه‌ندنه‌بوون به ده‌قه‌كه‌وه هه‌یه. كه‌ڵه‌گاییه‌كی سیاسی و تائیفی هه‌یه له وڵات‌دا، زۆرجار ده‌ستوور تێده‌په‌ڕێنێ. لایه‌نێكی تائیفی یان سیاسی دێت و به‌و جۆره‌ی كه خۆی ده‌یه‌وێ ته‌فسیر بۆ ده‌قه ده‌ستوورییه‌كه ده‌كات، یان له ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستوور كار له سه‌ر خواسته تائیفیه‌كانی یان سیاسییه‌كانی ده‌كات. ئه‌وه له‌كاتێكدا ته‌فسیری ئه‌و ده‌ستووره تایبه‌تكراوه به دادگای ده‌ستووری و فیدراڵی، هه‌ر ته‌فسیرێكی تر له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ت، یان له‌لایه‌ن هه‌ر گروپێكی تایبه‌ت ته‌فسیرێكی ناهه‌ق و نادروست ده‌بێ و ناكه‌وێته خزمه‌ت ده‌ستوور و ئه‌و گه‌له‌ی ده‌نگی بۆ داوه. كورد له به‌رپێگرتنی ئه‌و كه‌ڵه‌گایی و قۆچوه‌شاندنانه‌ی هه‌یه نه‌یتوانیوه وه‌كو پێویست پلانی هه‌بێ و به باشی و تێر و ته‌واوی هێز له ده‌قه ده‌ستوورییه‌كان وه‌ربگرێت.
ماده‌و بڕگه‌كانی ده‌ستوور چی ده‌ڵێن؟
ده‌ستوور له ماده‌ی (3)دا ده‌ڵێت: «عیراق وڵاتێكی فره‌نه‌ته‌وه و فره‌ئایین و ئاینزایه، ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ر و كارای كۆمكاری عه‌ره‌بیه، پابه‌نده به په‌یماننامه‌كه‌یان و به‌شێكه له جیهانی ئیسلامی.»
له ده‌ستووری پێشتردا عیراق وه‌كو ده‌وڵه‌تێكی عه‌ره‌بی و به‌شێك له نیشتیمانی عه‌ره‌ب وه‌سفی كرابوو. هاوكات گه‌لی عیراق وه‌كو به‌شێك له (ئوممه‌ی عه‌ره‌بی) ناسێندرابوو. ئه‌و گۆڕانكارییه‌ی له‌و ناساندنه‌دا كراوه راستكردنه‌وه‌یه‌كه بۆ ناهه‌قییه‌كی مێژوویی كه ده‌رهه‌ق به گه‌لانی عیراق كرابوو. ناساندنه‌كه‌ی پێشتر قوتدانی نیشتیمانی كوردستان بوو له رێی وه‌سفكردنی عیراق وه‌ك به‌شێك له نیشتیمانی عه‌ره‌بی.
په‌رله‌مانتاری كورد به چ زمانێك بدوێت؟
له ماده‌ی (4)دا ده‌ڵێت: زمانی عه‌ره‌بی و زمانی كوردی دوو زمانی ره‌سمین له‌م وڵاته‌دا. مافی عیراقییه‌كان زامنكراوه نه‌وه‌كانیان به زمانه‌كانی دایك فێربكه‌ن وه‌كو زمانی توركمانی، سریانی، ئه‌رمه‌نی.
له‌م مادده‌یه‌دا به روونی و هاوسه‌نگ ده‌وترێت زمانی عه‌ره‌بی و كوردی دوو زمانی ره‌سمین له‌م وڵاته‌دا. نه‌وتراوه عه‌ره‌بی زمانی یه‌كه‌مه و كوردی زمانی دووه‌مه. كه‌واته با بپرسین ئه‌ی بۆ له ئه‌رزی واقیعدا زمانی عه‌ره‌بی بووه‌ته زمانی یه‌كه‌م و كوردی له دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت و په‌رله‌مانی فیدراڵیدا جێگایه‌كی ئه‌وتۆ و دیاری نه‌گرتووه؟ روون و راشكاو، ئه‌مه هیچ په‌یوه‌ندیی نییه به شۆڤینیه‌تی عه‌ره‌بی و كاربه‌ده‌ستانی عه‌ره‌به‌وه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندیی به‌و كه‌سانه‌وه هه‌یه به ناوی كورد‌و وه‌كو نوێنه‌رانی كورد له به‌غدان. بۆ نموونه: په‌رله‌مانتارانی كورد بۆچی له په‌رله‌مانی عیراقدا به عه‌ره‌بی قسه ده‌كه‌ن و به كوردی نایكه‌ن؟ په‌رله‌مانتاری كورد له به‌غدا ئه‌گه‌ر عه‌ره‌بیزانێكی زۆر باشیش بێ، نابێ به عه‌ره‌بی بدوێ، به‌ڵكو ده‌بێ به زمانی كوردی قسه بكات و داوابكرێت وه‌رگێڕ دابندرێ قسه‌كانی بكات به عه‌ره‌بی، نه‌ك خۆی به عه‌ره‌بی قسه بكات. ئه‌گه‌ر تائێستا ئه‌وه نه‌كراوه، هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه. ته‌نانه‌ت تێبینی ئه‌وه ده‌كرێ ئێستا عیراق خۆی خه‌ریكه بایه‌خێك به زمانی كوردی ده‌دات و له ره‌گه‌زنامه و هه‌ندێ به‌ڵگه‌نامه‌ی ره‌سمیدا زمانی كوردی ده‌خاته ته‌نیشت زمانی عه‌ره‌بی، كه‌چی په‌رله‌نتارانی كورد و كاربه‌ده‌ستانی كورد له به‌غداد، هێشتا شه‌رم ده‌كه‌ن به زمانی دایك قسه بكه‌ن. ئه‌وه به‌كه‌مگرتن و به‌كه‌مزانینی زمانی خۆمانه له‌لایه‌ن خودی خۆمانه‌وه. تۆ ده‌ستوور و یاسا مافی بۆ زامن كردووی به زمانی كوردی له هه‌موو دامه‌زراوه ره‌سمیه‌كاندا قسه بكه‌یت، ئه‌ی بۆچی نایكه‌یت؟ به‌راستی ئه‌گه‌ر په‌رله‌نتارانی كورد و كاربه‌ده‌ستانی كورد له به‌غدا به كوردی قسه ناكه‌ن، هۆكاره‌كه‌ی خۆ به‌كه‌م زانینه. هه‌رئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه‌لتور و فه‌رهه‌نگی عه‌ره‌بی زاڵ بێ به‌سه‌ر كه‌لتور و فه‌رهه‌نگی كوردیدا.
له كاتی خۆیدا (مام جه‌لال) له كۆبوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به زمانی كوردی قسه‌ی كرد و رۆژباشی كرد. له سه‌ره‌تای قسه‌كانیدا وتی: مۆڵه‌تم بده‌ن به زمانی خۆم سڵاو له گه‌له‌كه‌م بكه‌م. له چه‌ند كات و شوێنی تریشدا هه‌نگاوی له‌م جۆره‌ی نا. ئه‌ی بۆچی له ناو عیراق و له كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مان و حكومه‌تی فیدرالیدا كورده‌كان ئه‌وه‌نده خه‌مساردن له ئاست زمانی دایكیاندا؟ ئایا ده‌یانه‌وێ تا كه‌ی وه‌ها خۆ به كه‌مزان بن؟
شه‌ڕی پاراستنی زمانیشمان هه‌یه
من ئومێد ده‌كه‌م ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه له یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بوه‌شێته‌وه كه په‌رله‌مانتارانی خۆی له به‌غداد پابه‌ند بكات به‌وه‌ی له‌مه‌ولا له كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌ماندا به زمانی كوردی قسه بكه‌ن و له رێی وه‌رگێڕه‌وه قسه‌كانیان بكرێت به عه‌ره‌بی. زمان كه به‌شه سه‌ره‌كی و بنه‌ڕه‌تیه‌كه‌ی كه‌لتوره، به ئه‌ندازه‌ی خاك به‌ها و گرنگی هه‌یه. ئێمه وه‌ك چۆن شه‌ڕی خاك ده‌كه‌ین، ده‌بێ شه‌ڕی پاراستنی زمانیش بكه‌ین. به تایبه‌ت له رۆژگاری ئێستادا كه رۆژگاری ته‌كنه‌لۆژیا و به‌جیهانیبوونه، زمان له به‌رده‌م مه‌ترسیه‌كی گه‌وره دایه و پێویستی به‌وه‌یه بپارێزدرێت.
*زنجیره‌یه‌ك وتاره له‌باره‌ی ده‌ستووری عیراقه‌وه
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره
PUKmedia کوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26