riklam

شیلان عوسمان واز له‌ هونه‌ر ده‌هێنێت

ژنان‌ 12:41 PM - 2018-08-26
.

.

هونه‌رمه‌ند شیلان عوسمان به‌ دوو به‌رهه‌می نوێ كۆتایی به‌ خه‌رمانی هونه‌ری گۆرانی وتن ده‌هێنێت.

هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ شیلان عوسمان له‌ په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆای كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ به‌ دوو به‌رهه‌می هونه‌ری نوێ كۆتایی به‌ گۆرانی وتن ده‌هێنێت.

ده‌شڵێت، گه‌یشتومه‌ته‌ ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی هونه‌ر هیچی پێنه‌به‌خشیوم و بوه‌ته‌ بارگرانی بۆم.

ئه‌و له‌ نوسینه‌كه‌یدا، سوپاسی دایكی و هه‌موو گوێگران و هاوكاران و موزیكژه‌نان و شاعیران و هاوسه‌ره‌كه‌شی ده‌كات كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ هاوكار و پشتیوانی بون و داوای لێبوردن له‌ هه‌وادارانیشی ده‌كات كه‌ دوای بڕیاردانێكی قورس واز له‌ هونه‌ر ده‌هێنێت.

1.jpg

له‌باره‌ی بڕیاری وازهینانی خاتوو شیلان له‌ گۆرانی وتن PUKmedia په‌یوه‌ندی كرد به‌ جه‌نگین جه‌مالی هاوسه‌ری و وتی: ئه‌وه‌ بڕیارێكی تایبه‌تی شیلانه‌ به‌ڵام من پێم وایه‌ كارێكی راست نیه‌ چونكه‌ له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌ هه‌ر كار و پیشه‌یه‌كت هه‌بێت نابێت وازبهێنیت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر غه‌دریشت لێبكرێت.

وتیشی: له‌ دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كی زۆری پێوه‌كراوه‌ بۆ پاشگه‌زبونه‌وه‌ی، به‌ڵام له‌ كۆتایدا شیلان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ بڕیار ده‌دات.

له‌باره‌ی كۆتا به‌رهه‌می بڵاونه‌كراوه‌ی خاتوو شیلانیشه‌وه‌ وتی، به‌رهه‌مێكی به‌ته‌واوی ئاماده‌یه‌ به‌ ناوی ( سه‌وزه‌ ) كه‌ له‌ هه‌وڵی كلیپ كردنیداین و به‌رهه‌مێكی تریشی هه‌یه‌ كه‌هێشتا كاره‌كانی نه‌كراوه‌.

2.jpg

شیلان عوسمان له‌ ساڵی 1980 له‌ سلێمانی له‌دایك بوه‌و له‌ ساڵی 1995 ده‌ستی به‌ كاری هونه‌ری كردوه‌و ساڵی 1997 یه‌كه‌م به‌رهه‌می به‌ناوی ( ئىستێره‌ باران ) تۆماركردوه‌و چه‌ندین ساڵ ئه‌ندامی گروپی كیژانی سلێمانی بوه‌و چه‌ندین ئه‌لبوم و گۆرانی تۆماركراوی هه‌یه‌، و ساڵی 2017 كۆتا به‌رهه‌می به‌ناوی ( كۆچ ) بڵاوكرده‌وه‌، ساڵی 2003 له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند جه‌نگین جه‌مال ژیانی هاوسه‌ری پێكده‌هێنێت و خاوه‌نی 3 كچن به‌ ناوه‌كانی هێلین و بارین و نینا.


PUKmedia هاژه‌ باست

3.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket