riklam

پۆلیس: كچێك بە پەت خۆی خنكاند

ژنان‌ 09:55 AM - 2018-08-25
.

.

لەناحیەی حاجیاوا كچێكی 22 ساڵان گیانی لەدەستدا، پۆلیسیش دەڵێت شوێنەواری برینی هەڵواسین بەملییەوە بووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەنراوێكیدا كە وێنەیەكی گەیشتۆتە PUKmedia، ئاماژەی بەوەداوە كە سەعات 1ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ 25ی ئابی 2018، تەرمی كچێكی تەمەن 22 ساڵان بەناوی (ج.خ) گەیەنراوەتە پزیشكی دادوەری رانیە كە شوێنەواری برینی هەڵواسین بەملییەوە هەبوو، دوای ئەنجامدانی توێكاری پزیشكیش، تەرمەكەی رادەستی كەسوكاری كراوەتەوە.

رونیشیكردۆتەوە: كچەكە دانیشتوی ناحیەی حاجیاوایەو پیشەی كچی ماڵە، بەوتەی كەسوكاری لەماڵەكەی خۆیان بە پەت خۆی هەڵواسیوەو بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

پۆلیسی راپەڕین دەشڵێت: دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ روداوەكە كراوەتەوە، بەڵام لەسەر روداوەكە كەس دەستگیرنەكراوە، بۆ زانینی هۆكاری روداوەكەش لیكۆڵینەوە بەردەوامە.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket