riklam

پۆلیس وتەی پێش گیانلەدەستدانی كچەكەی قەڵادزێ ئاشكرادەكات

ژنان‌ 09:48 AM - 2018-08-24
.

.

لەقەڵادزێ كچێكی تەمەن 16 ساڵان خۆی سوتاندو بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا، پۆلیسیش دەڵێت كەسێك لەسەر رووداوەكە دەستگیركراوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەنراوێكیدا كە وێنەیەكی گەیشتۆتە PUKmedia، ئاماژەی بەوەداوە كە ئێوارەی دوێنێ 23ی ئابی 2018، كچێك بەناوی (پ.ح.ئ) لەدایكبووی ساڵی 2002، پیشەی خوێندكار، دانیشتوی گەڕەكی ئیمام قاسمی قەڵادزێ لەماڵەكەی خۆیدا بەنەوت خۆی سوتاندوە.

رونیشیكردۆتەوە: دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ كە بەپێی راپۆرتی نەخۆشخانە ڕێژەكەی سوتاوییەكەی 70% بووە بەهۆی سەختی برینەكەیەوە رەوانەی سلێمانی كراوە.

پۆلیسی راپەڕین دەشڵێت: بەوتەی خۆی بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی خۆی سوتاندوەو پاش لێكۆڵینەوە لەهۆكاری خۆسوتاندنەكەی بەبڕیاری دادوەر بەماددەی 408 كەسێك بەهۆی روداوەكە دەستگیر كراوە.

ئەوەشی خستۆتەڕوو: كچەكە سەعات 12:30 دەقیقەی شەو بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستداوە، پەڕاوی لێكۆڵینەوەش بۆ روداوەكە كراوەتەوەو لێكۆڵینەوەش بەردەوامە.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket