riklam

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جه‌ژنی قوربان پیرۆز ده‌كات

کوردستان 07:52 PM - 2018-08-20
.

.

له‌ په‌یامێكدا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان جه‌ژنی قوربانی له‌ موسڵمانانی هه‌رێمی كوردستان، عیراق و جیهان پیرۆز كردو هیوای خواست لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان یه‌كڕیز و ته‌با به‌ به‌رنامه‌یه‌كی كوردستانییانه‌ ڕوو بكه‌نه‌ به‌غدا، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربان سه‌ره‌تا له‌ خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان، ئینجا له‌ ته‌واوی موسڵمانان له‌ هه‌رێمی كوردستان، عیراق و جیهان پیرۆز ده‌كه‌ین. هیوادارین جه‌ژن له‌گه‌ڵ خۆیدا ئاشتی و ئارامی و ته‌بایی بهێنێت و هه‌موو لایه‌ك له‌ سه‌قامگیریدا جه‌ژن و پشوویه‌كی خۆش و ئارام به‌سه‌ر ببه‌ن.

جه‌ژنی قوربان له‌ كاتێكدا دێته‌وه‌ كه‌ له‌ عیراق هه‌وڵه‌كانی پێكهێانی حكوومه‌تێكی تازه‌ ده‌ستیان پێكردووه‌، هیوادارین لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی كوردستان بخه‌نه‌ پێش هه‌موو شتێكی دیكه‌وه‌و یه‌كڕیزو ته‌با بن تاكو له‌ ئاست چاوه‌ڕوانیی گه‌لی كوردستاندا بن و به‌ به‌رنامه‌یه‌كی كوردستانییانه‌ كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ده‌ستهێنانی مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان ئاماده‌ كرابێت، پێكه‌وه‌ وه‌ك تیمێك ڕوو بكه‌نه‌ به‌غدا، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتگیرییان ده‌كات.

دووباره‌ جه‌ژنی قوربان له‌ هه‌مووان پیرۆز بێت، به‌و هیوایه‌ی هه‌مووان جه‌ژن و بۆنه‌كانی داهاتوو له‌ بارودۆخێكی باشتر و له‌بارتردا بكه‌نه‌وه‌ و گه‌لی كوردستانیش به‌ مافه‌ ڕه‌واكانی شاد ببێت. داوا له‌ هاووڵاتیان ده‌كه‌ین له‌پێناو سه‌لامه‌تیی خۆیان و خانه‌واده‌كانیاندا ڕۆژانی جه‌ژن و پشوو پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانی هاتوچۆ بن.
جه‌ژن و پشوویه‌كی خۆش و ئارام بۆ هه‌مووان و هه‌موو ساڵێك به‌ خۆشی.

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket