riklam

ئه‌مریكا هه‌وڵه‌كانی بۆ عه‌بادی چڕتر ده‌كاته‌وه‌

عیراق 07:21 PM - 2018-08-20
.

.

ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانی فه‌تح دووپاتی ده‌كاته‌وه‌ نوێنه‌ری سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا، هه‌وڵه‌كانی چڕتر كردوه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن عه‌بادی بۆ ولایه‌تی دووه‌م بكه‌نه‌وه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق.

 

جاسم به‌یاتی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی فه‌تح رایگه‌یاندوه‌:" ئه‌مریكا، له‌ڕێگه‌ی برێت ماكگۆركه‌وه‌ هه‌وڵه‌كانی چڕكردوه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌شێك له‌ شیعه‌و سونه‌ و كورده‌كان رازی بكات، تاكو كوتله‌ی گه‌وره‌ پێكبهێنن و عه‌بادی بكه‌نه‌وه‌ سه‌رۆك وه‌زیران".

 

رونیشكرده‌وه‌:" دوای ئه‌وه‌ی عه‌بادی پشتیوانی سزاكانی ئه‌مریكای بۆ سه‌ر ئێران كردوه‌، هه‌وڵه‌كانی  ئه‌مریكا چڕتربوونه‌ته‌وه‌و، ماكگۆرك ته‌واوی لایه‌نه‌كانی به‌سه‌ر كردوه‌ته‌وه‌ تاكو بتوانێت ئه‌و كاره‌ بكات".

 

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو:" هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بتوانرێت100 كورسی په‌رله‌مانی كۆبكرێته‌وه‌، بۆ دروستكردنی كوتله‌ی گه‌وره‌ی په‌رله‌مانی تاكو له‌و رێگه‌یه‌وه‌ عه‌بادی ببێته‌وه‌ سه‌رۆك وه‌زیران".

 

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket