riklam

ئه‌مریكا پێشوازی له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ده‌كات

عیراق 07:01 PM - 2018-08-20
.

.

ئیداره‌ی واشنتۆن پێشوازی له‌ بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی عیراق ده‌كات سه‌باره‌ت به‌ په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی ھه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غداد، له‌ راگه‌یاندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، پێكھێنانی كابینه‌ی داھاتووی حكومه‌تی عیراق په‌یوه‌سته‌ به‌ عیراقییه‌كانه‌وه‌و به‌پێی رێككه‌وتنه‌ ستراتیژییه‌كه‌ی نێوان به‌غداد و واشنتۆن، ئیداره‌ی ئه‌مریكا پشتیوانی له‌ عێراقێكی سه‌ربه‌خۆ و دوور له‌ ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی ده‌كات.

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غداد له‌به‌شێكی تری راگه‌یاندراوه‌كه‌دا، ستایشی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی عێراقی كردووه‌ بۆ په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی ھه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.

ئێواره‌ی رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌، دادگای فیدڕاڵی عیراق، ئه‌نجامی كۆتایی ھه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی په‌سه‌ند كرد كه‌ 12 ی ئایاری رابردوو به‌ڕێوه‌چوو.

PUKmedia ئاژانسه‌كان


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket