riklam

بروسكه‌ی پیرۆزبایی كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 06:15 PM - 2018-08-20
.

.

به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز، كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و دایكان و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و تێكۆشه‌ران و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان ده‌كات، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

په‌یامی پیرۆزبایی كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز

به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان

كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان

دایكان و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان

تێكۆشه‌ران و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان

سڵاوێكی گه‌رم

به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه‌وه‌ گه‌رمترین پیرۆزباییتان ئاراسته‌ ده‌كه‌م و هیواخوازم هه‌موو لایه‌كتان له‌ش ساغ و سه‌لامه‌ت بن.

به‌ فرسه‌تێكی گونجاوی ده‌زانم  له‌و بۆنه‌ پیرۆزه‌دا داوا له‌ سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌ كوردستانییه‌كان بكه‌م كه‌ بۆ پێشخستنی ڕۆڵی كارای گه‌له‌كه‌مان له‌ پێشهاته‌ سیاسییه‌كانی ئه‌مڕۆی عێراق و ناوچه‌كه‌  ده‌ستی دۆستایه‌تی ڕاسته‌قینه‌ به‌ قازانجی كێشه‌ی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان بۆ یه‌كتر درێژبكه‌ن له‌پێناو زامنكردنی مافه‌ سیاسی و ده‌ستوورییه‌ ڕه‌واكانی گه‌له‌كه‌مان هاوكار و پشتیوانی یه‌كتربن و به‌رنامه‌و كردارمان یه‌ك بخه‌ین و له‌ سۆنگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانی گه‌له‌كه‌مانه‌وه‌ هه‌نگاوی عه‌مه‌لی بهاوێن.

ئومێدی سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌خوازم

كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی

جێگری سكرتێری گشتی
           
PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket