riklam

سلێمانی.. ڕێگری له‌خۆكوشتنی گه‌نجێك ده‌كرێت

کوردستان 03:13 PM - 2018-08-20
.

.

له‌كاتی هه‌وڵی خۆكوشتنی گه‌نجێك پۆلیس ده‌گاته‌ شوێنی روداوه‌كه‌و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ ده‌ركێت.

پۆلیسی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ كۆپیه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه‌ رایگه‌یاندوه‌: پاش ئەوەی لەلایەن هەواڵدەرێكەوە هێزەكانی پۆلیسی فریاكەوتن ئاگاداركرانەوە لەوەی كە گەنجێك هەوڵی خۆكوشتن دەدات ، دەستبەجێ‌ هێزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن و بنكەی پۆلیسی سەرا گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكە و گەنجەكە بەبرینداری ڕەوانەی نەخۆشخانە كرا كە چەقۆیەكی لەملی خۆی دابوو .

لە ئێستاشدا گەنجەكە لەنەخۆشخانەیەو لەژێر چاودێری وردی پزیشكیدایە و لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەراوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە كراوەتەوە بۆ زانیاری لەبارەی هۆكاری هەوڵدان بۆ خۆكوشتن .

گەنجەكە بەڕەگەز ئێرانییە و ناوی (س ، م ) و تەمەنی لەسەرو 20 ساڵییەوەیە .

PUKmedia ڕاگەیاندنی پۆلیسی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket