riklam

قوباد تاڵەبانی: دەبێت لەسەرەتانی نەوت رزگارمان بێت

کوردستان 02:01 PM - 2018-08-20
.

.

قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت: دەبێ خۆمان لەسەرەتانی نەوت رزگارمان بكەین كە وایكردوە گرنگی بەبوارەكانی دیكە نەدرێت و سەرچاوەی داهاتی كوردستان فراوان نەبێت.

ئەمڕۆ 20ی 8ی2018، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە قۆناغی دووەمی پرۆگرامی گەنج و كشتوكاڵدا كە لەقەزای دوكان بەڕێوەچوو،  لەسەر گرنگی سێكتەری كشتوكاڵ لە هەرێمی كوردستان، باسی لەوەكرد كشتوكاڵ كاری لەپێشینەیە، هەرچەندە تەواوی كابینەكانی حكومەت ئەوەیان وتوە، بەڵام بەناو كاری لەپێشینە بووەو كەمترین بودجە بۆ پەرەپێدانی كەرتی كشتوكاڵ تەرخانكراوە، وتیشی: دەبێت خۆمان لەسەرەتانی نەوت رزگارمان بكەین، چونكە نەوت ویكردوە بە بوارەكانی دیكەوە ماندوو نەبین و سەرچاوەی داهاتی كوردستان فراوان نەكەین.

وتیشی: نەوت ماددەكەیە بەپێی میزاجی بازاڕ نرخەكەی بەرزو نزم دەكات، لەوڵاتێكیشدا كە پڕە لەكێشەی سیاسی و جیۆپۆلەتیكی زۆر مەترسیدار بوو بۆ هەرێمی كوردستان كە هەموو هێلەكانمان بخەینە نەك سەبەتەی نەك، بەڵكو بەرمیلی نەوت، بۆیە دەمانەوێت لەهەڵەكانی رابردوو وانە وەربگرین.

جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئەوەشی وت: ئابورییەكی بەهێز، ئابورییەكی هەمەجۆرە، ئابورییەكی بەهێزیش كوردستانێكی بەهێزمان بۆ بەدەستدێنیت، بۆیە گرنیگدان بە بەرنامەی كشتوكاڵ لەڕێی گەنجانەوە هەنگاوێكی گرنگە كە بیر لەئایندەی گەلی كوردستان و داهاتووی ئاسایشی خۆراك بكرێتەوە.

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket