riklam

پیرۆزبایی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بەبۆنەی جەژنی قوربان

ی.ن.ک‌‌ 01:21 PM - 2018-08-20
.

.

بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربان، پیرۆزبایی خۆم لەکەسوکارو خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و  موسلمانانی جیهان و کوردستان دەکەم. ئومێدەوارم ئەم جەژنە ، ببێتە هەوێنی خۆشگوزەرانی و خێرو خۆشی و ئاسودەیی بۆ هەموو لایەک. هیوادارم ئەم جەژنە پیرۆزە، بکەینە جەژنی پتەوترکردنی یەکریزی و تەبایی و زیاتر لەیەکتر تێگەیشتن و بەرەوپێشچوونی پێکەوەیی نێو ماڵی کورد، تا خەبات و تێکۆشانی گەلەکەمان، هەر بەمەزنی و پیرۆزی بمێنێتەوە. 

هەر لەم جەژنە پیرۆزەدا، دەخوازم، بۆ باشترکردنی ژیان و خۆشگوزەرانی هاوڵاتییان، هەموومان پێکەوە، هەماهەنگتر، هەنگاو بنێین، تا لەوێوە هاوڵاتیان و خەڵکی کوردستان ، ئارام و ئاسودەتر بژین.   

تەمەننا دەکەم، هەموو چین توێژەکان، لەجەژنێکی پڕ لەخۆشی و بەختەوەریدا بن. دووبارە پیرۆزبایی جەژنی قوربان لەیەکە بەیەکەتان دەکەم و هەموو رۆژیکتان هەر جەژن و هەموو جەژنێکتان لێ پیرۆز دەکەم.  

شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ

 ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی ٣ی هەولێر

 ٢٠/٨/٢٠١٨

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket