riklam

پۆلیسی هەولێر: لەسەر كوشتنی خەڵك 39 كەس دەستگیركراوە

کوردستان 12:53 PM - 2018-08-20
.

.

پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت لەسەر رووداوەكانی كوشتن 39 تۆمەتباریان دەستگیركردوە، بۆ رۆژانی جەژنیش هێزەكانیان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

عەمید عەبدولقادر محەمەد  جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا كە ئەمڕۆ 20ی ئابی 2018 بەڕێوەچوو، رایگەیاند: لەماوەی رابردودا بەهەماهەنگی هێزە ئەمنییەكانی دیكە چەندین تۆمەتبارمان بەتۆمەتی جیاجیا دەستگیركردوەو دەستیش بەسەر  145 ئۆتۆمبێلدا گیراوە.

وتیشی: ئەوانەی دەستگیركراون لەسەر تاوانی جۆراوجۆربوو،، لە سەر  تاوانی كوشتن 39 تۆمەتبار دەستگیر كراون، هەروەها 15 تاوانی دزیكردن هەبووە كە 16 تۆمەتبار بەو هۆیەوە دەستگیركراون، لەگەڵ دەستگیركردنی 9 تاوانباری دیكە.

جێگری پۆلیسی هەولێر لەبارەی پلانی ئەمنییش بۆ رۆژانی جەژنی قوربان، رایگەیاند: لەڕۆژانی جەژندا، هەموو هێزە ئەمنییەكان بەهاوكاریی دەزگای ئاسایش و پۆلیسی هاتوچۆو بەرگری شارستانی لەحاڵەتی ئامادەباشیدا دەبن و سەروماڵی هاووڵاتیان دەپارێزن.

ئەوەشی خستەڕوو كە تیمەكانی پۆلیسی فریاكەوتن و چالاكییە مەدەنییەكان و نەهێتشتنی تاوان و ئەوانەی دیكەش بە بەردەوامی لە شەقام و بازاڕو شوێنە گشتییەكان و گەڕەك و كۆڵانەكاندا ئەركی خۆیان جێبەجێ دەكەن.

 PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket