riklam

هەڵوێستی ئەمریكا لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكان و پێكهێنانی حكومەت

عیراق 12:22 PM - 2018-08-20
.

.

ئەمریكا پێشوازی لەپەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان دەكات و رایدەگەیەنێت: پێكهێنانی حكومەتی نوێ بابەتێكی عیراقییەو  پێویستە  بەشێوەیەك بێت لەبەرژەوەندی عیراق و گەلەكەی بێت و بەپێی ماوەی دیاریكراوی دەستور پێكبهێنرێت.

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەبەغدا لەبارەی پەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی عیراقەوە لەڕاگەیەنراوێكیدا كە وێنەیەكی گەیشتۆتە PUKmedia تیایدا دەڵێت: ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا پێشوازی لەپەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنە نیشتمانییەكەی عیراق و پەسەندكردنیشی لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە دەكات.

دەشڵێت: خۆشحاڵێن سەركردە عیراقییە نوێیە هەڵبژێردراوەكان پابەندبن بەپێكهێنانی حكومەتی نوێ بەپێی ئەو خشتەی دەستوری عیراق دیاریكردوە، پێكهێنانی حكومەتی نوێش بابەتێكی تەواو عیراقییەو  پێویستە پێكهێنانی بەشێوەیەك بێت لەبەرژەوەندی سەروەری نیشتمانی عیراق بێت.

باڵیۆزخانەی ئەمریكا رونیشیكردۆتەوە: ئەمریكا بەپێی رێككەوتنی ستراتیجی پشتیوانی عیراقێكی سەربەخۆو سەروەرییەكەی دەكات، هیواداریشین پێكهێنانی حكومەتی نوێ لەسەر بنەمای نیشتمانی بێت بۆ روبەڕووبونەوەی داعش و تیرۆرو گەندەڵی و پارێزگاریكردن لەگەلی عیراق و هەوڵدان بۆ چاكسازی ئابوریی بنەڕەتی و بونیادنانی پەیوەندییەكی بەهێز لەگەڵ تەواوی جیهان بۆ هاوكاریكردنی داواكارییە رەواكانی گەلی عیراق.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket