riklam

لەئەنكەرە هێرشكرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا

جیهان 11:55 AM - 2018-08-20
.

.

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەتوركیا لەلایەن چەكدارانی نەناسراوەوە تەقەی لێكراو بەپێی زانیارییە بڵاوكراوەكانیش روداوەكە هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتۆتەوە.

میدیای توركیا بڵاویكردەوە كە سەعات 5ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ 20ی ئابی 2018، لەئۆتۆمبێلێكەوە  كە چەند كەسێكی تێدا بووە، دەستڕێژی گوللە لەباڵەخانەی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەئەنكەرەی پایتەختی توركیا كراوە، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتۆتەوەو دوای رووداوەكەش تەقەكەرەكان هەڵاتوون.  

ئەوەشیان رونكردۆتەوە كە هێزە ئەمنییەكانی توركیا گەیشتونەتە شوێنی رووداوەكەو بەدوای ئەو كەسانە دەگەڕێن كە هێرشیان كردۆتەوە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا. 

هێرشەكەی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەتوركیا لەكاتێكدایە كە بەهۆی دەستگیركردنی قەشە ئەندرو برانسۆنی ئەمریكییەوە لەلایەن توركیاوە، پەیوەندییەكانی نێوان واشنتنۆن و ئەنكەر ئاڵۆزی تێكەوتوەو ئابوری توركیا بەتایبەت لیرەی توركی رووبەڕووی دابەزێنیكی زۆر بۆتەوە.

PUKmedia ئاژانسەكان 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket