riklam

كه‌نانی: ئه‌مریكا فشار ده‌خاته‌ سه‌ر سونه‌كان

عیراق 11:44 AM - 2018-08-20
.

.

سه‌ركرده‌یه‌كی هاوپه‌یمانی فه‌تح جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، ئه‌مریكا فشاری خستووه‌ته‌ سه‌ر میحوه‌ری وه‌ته‌نی سونه‌كان بۆ گۆڕینی ئاڕاسته‌ی خۆیان له‌كاتی په‌یوه‌ستبوون به‌كوتله‌ی گه‌وره‌وه‌.

 

ئه‌حمه‌د كه‌نانی، سه‌ركرده‌ له‌هاوپه‌یمانی فه‌تح رایگه‌یاندوه‌:" ئیداره‌ی ئه‌مریكا، فشاره‌كانی بۆ سه‌ر میحوه‌ری وه‌ته‌نی سونه‌كان به‌رده‌وامه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ئاڕاسته‌ی هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كه‌یان بۆ پێكهێنانی كوتله‌ی گه‌وره‌ به‌و شێوه‌یه‌ بێت كه‌ ئه‌وان ده‌یانه‌وێت". 

 

رونیشكردوه‌ته‌وه‌:"هاوپه‌یمانی فه‌تح، حكومه‌تی تائفی ره‌تده‌كاته‌وه‌و، له‌كاتێكدا به‌رنامه‌كه‌ی قبوڵ نه‌كرێت بۆ پێكهێنانی كوتله‌ی گه‌وره‌، ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ ئۆپۆزسیۆن و چاودێری كاروباره‌كانی حكومه‌ت ده‌كات بۆ به‌سزاگه‌یاندنی گه‌نده‌ڵكاران".

 

PUKmedia  ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket