توركیا سزای قه‌ده‌غه‌ی سه‌فه‌ری له‌سه‌ر رۆژنامه‌نووسێكی ئه‌ڵمانی هه‌ڵگرت
جیهان 10:58 AM - 2018-08-20.
دوای ئه‌وه‌ی هایكۆماسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له چه‌ند رۆژی رابردوودا داوای له توركیا كرد ئه‌و حه‌وت ئه‌ڵمانیه ئازادبكات كه له زیندانه‌كانی توركیادا ده‌ستبه‌سه‌ركراون و بۆ ڕازیكردنی دڵی ئه‌ڵمانیاو خاوكردنه‌وه‌ی ئالۆزییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا، ئه‌مڕۆ 20-8-2018 میدیاكانی ئه‌ڵمانیا بڵاویان كرده‌وه توركیا كچه ڕۆژنامه‌نووسی ئه‌ڵمانی له‌دایكبووی شاری ئولم "میسالی تولوی" ئازادكردووه‌و ڕێگه‌ی پێداوه ئه‌ڵمانیا به‌جێبێڵێت.
له‌مباره‌یه‌وه كه‌ناڵی ره‌سمی 2ی ئه‌ڵمانیا ZDFبڵاویكرده‌وه، توركیا ڕێگه‌یداوه به میسالی تولوی رۆژنامه‌نووس توركیا به‌جێبێڵێت، له‌كاتێكدا توركیا سوره له‌سه‌ر تۆمه‌ته‌كانی به‌رامبه‌ر به میسالی تولو پێیوایه پشتگیری له تیرۆرستان كردووه وه‌ك كه‌ناڵه‌كه ده‌ڵێت ئازادكردنیشی ئاماژه‌یه‌كه بۆ چاكبوونی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ئه‌ڵماناو ئه‌نقه‌ره.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه، ئه‌و كچه ڕۆژنامه‌نووسه پێده‌چێت به‌منزیكانه بگاته‌وه ئه‌ڵمانیاو له به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌سته‌ی هه‌ماهه‌نگی ئازادی له‌گه‌ڵ میسالی تولوشدا هاتووه كه خۆشحاڵین دوای 17 مانگ میسالی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌ڵمانیا.
راگه‌یاندنه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات، هێشتا كه‌یسی میسالی تولو له‌لایه‌ن دادگاوه دانه‌خراوه‌و تۆمه‌ته‌كان به‌رده‌وامه‌و بڕیاره له 16ی ئۆكتۆبه‌ری داهاتوودا دادگایی بكرێت، به‌پێی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ش سزاكه‌ی 20 ساڵه، به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه چۆن ده‌كرێت له‌دوای چه‌ندین مانگ له ده‌ستبه‌سه‌ركردن به‌بێ دادگا سزای وا نه‌ك ته‌نیا به‌سه‌ر میسالی دا به‌سه‌ر هه‌ر كه‌سێكی تری بیتاواندا بسه‌پینرێت.
ده‌ستگیركردنی "میسالی تولو په‌یامنێری رۆژنامه‌ی دی ڤێڵتی ئه‌ڵمانی "دنیزیوسیل" و چالاكوانی مافه‌كانی مرۆڤ "پیته‌ر ستودتنر" په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌ڵمانیاو توركیای ئالۆزكرد.
له نیسانی ڕابردودا دادگای ئه‌سته‌مبوڵ له‌دژی میسالی تولو بڕیاریدا تا 33 ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چونه ده‌ره‌وه‌ی بخاته‌سه‌ر. ئه‌م كچه ڕۆژنامه‌نوسه ڕۆژی 18ی كانونی یه‌كه‌م بریاری ئازادكردنی له‌لایه‌ن دادگاوه درابوو به‌ڵام قه‌ده‌غه‌ی چونه ده‌ره‌وه‌ی له توركیا دوای حه‌وت مانگ له زیندانیكردن خرابووه سه‌رو ئه‌و حه‌وت مانگه‌ش منداڵه‌كه‌ی له زینداندا له‌گه‌ڵدا بووه، بڕیاریشه دادگاییكردنه‌كه‌ی "تولو" به تۆمه‌تی ئه‌ندامێتی له ڕێكخراوێكی تیرۆرستی باڵی چه‌په توندره‌وه‌كان به‌رده‌وامبێت.
كه‌ناڵی ZDF بڵاویكرده‌وه، ئه‌م بڕیاره‌ی دادگای توركیا دوای هه‌ندێك ده‌ستپێشكه‌ری توركیا بوو بۆ ئه‌وروپا به‌تایبه‌تی ئه‌ڵمانیا. توركیا به‌هۆی ده‌ستگیركردنی قه‌شه "برونسون"ی ئه‌مریكیه‌وه توشی كێشه‌و گورزی ئابوری توندی ئه‌مریكا بۆته‌وه‌و ڕۆنالد ترامپ سزای گومرگی وه‌ك فشارێك بۆ ئازادكردنی قه‌شه برونسون به‌سه‌ر توركیادا سه‌پاندوه‌و ئه‌مه‌ش قه‌یرانێكی وای بۆ توركیا دروستكردوه به شێوه‌یه‌ك كه لیره‌ی توركی هاڕه‌ی كردووه كه له مێژودا به‌وجۆره كاره‌ساتی وا ڕوینه‌داوه.
له ڕاپۆرته‌كه‌ی كه‌ناڵی ره‌سمی ZDF دا هاتووه، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ڕۆژی چوارشه‌مه‌ی ڕابردو له‌گه‌ڵ ئه‌نگێلا مێركل قسه‌یان كردوه‌و زاواكه‌ی ئه‌ردۆگانیش "به‌یرات ئه‌لبیرك"ی وه‌زیری دارایی توركیا رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردو له‌گه‌ڵ وه‌زیره هاوتا ئه‌ڵمانیه‌كه‌یدا قسه‌یان كردووه، هه‌مانكات توركیا ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕابردو هه‌ردوو سه‌ربازه یۆنانیه‌كه‌ی ئازادكرد كه ببوه هۆی ئاڵۆزیه‌كی زۆری نێوان یۆنان و توركیای دراوسێ و له‌رۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوشدا وه‌ك ZDF ده‌ڵێت: سه‌رۆكی شه‌ره‌فی ڕێكخراوی ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ له توركیا "تانر كیلیتش" كه به تۆمه‌تی تیرۆر ده‌ستگیركرابوو ئازادكرا.
توركیا له‌م كه‌یسانه‌دا جه‌ختی له سه‌ربه‌خۆیی یاسا ده‌كرده‌وه به‌ڵام چاودێران پێیانوابوو ئه‌وانه‌ی توركیا ده‌یكات بڕیاری سیاسیه. وه‌زیری ئابوری توركیا پێیوایه ده‌بێت په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا چاكبكه‌نه‌وه‌و ئه‌مه‌ش به‌باشترین وه‌ڵام ده‌زانن بۆ ئه‌مریكا به‌تایبه‌تی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره‌و به‌رلین كه پێشتر به‌هۆی زیندانیكردنی چه‌ن هاوڵاتیه‌كی ئه‌ڵمانیه‌وه دروستببوو.
كه‌ناڵی ZDF ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ستگیركردن له توركیا به‌رده‌وامه‌و ڕۆژی چوارشه‌ممه ئه‌ڵمانیه‌كی تری ته‌مه‌ن 46 ساڵ له‌هه‌رێمی ئایلایزیگ له ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا به‌تۆمه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی پروپاگه‌نده بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان ده‌ستگیركراوه‌و دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م دادگا بڕیاریدا به ده‌ستبه‌سه‌ری بیهێڵێته‌وه.
به‌پێی داتا ڕه‌سمیه‌كان حه‌وت ئه‌ڵمانی تر به‌هۆكاری سیاسی ئێستا له زیندانه‌كانی توركیا ده‌ستبه‌سه‌رن، له‌ناویاندا كه‌سێكی ته‌مه‌ن 73 ساڵ كه ماوه‌ی ساڵێكه به‌بێ تۆمه‌ت له زیندانی ئینفرادیدایه‌و وه‌ك خێزانه‌كه‌یشی وتویه‌تی باری ته‌ندروستی زۆر خراپه، له‌كۆتایی مانگی حوزه‌یرانیشدا له‌شاری هاتای خواروی توركیا هاووڵاتیه‌كی ئه‌ڵمانی "دینیس" به‌تۆمه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی پروپاگه‌نده بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان له یه‌كێتی ئه‌وروپاو ئه‌مریكاو توركیا ده‌ستگیركرا.
كه‌ناڵی 1ی ره‌سمی ئه‌لمانیاش ARD بڵاویكرده‌وه "سوات تشورلو"ی هاوسه‌ری میسالی تولو كه هه‌مان تۆمه‌تی له‌سه‌ره، ئه‌و له‌توركیا به‌هۆی قه‌ده‌غه له گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئه‌ڵمانیا ده‌مینێته‌وه، ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه كه ئه‌و كچه رۆژنامه‌نوسه داوایكردوه وه‌ك كه‌سێكی ئه‌ڵمانی ڕێگه به منداڵه سێ ساڵانه‌كه‌ی بدرێت كه بیگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌ڵمانیاو وتوشیه‌تی منداڵه‌كه‌ی له‌باخچه‌ی ساوایانه.
PUKmedia شیهاب عوسمان - ئه‌ڵمانیا
هەواڵی زیاتر
-
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24