riklam

ئەو فرۆکەوانەی شەوی کودەتاکە لەگەڵ ئەردۆغان بوو دەستگیرکرا

جیهان 09:15 AM - 2018-08-20
.

.

ئەو فرۆکەوانەی لە شەوی کودەتا شکستخواردووەکەدا رەجەب تەیب ئەردۆغانی رزگارکرد دەستگیرکرا.

رۆژنامەی سەباحی تورکی بڵاویکردۆتەوە، فرۆکەوان یونس بۆیرس کە لە شەوی کودەتاکەی ساڵی ٢٠١٦دا فەرمانی پێکرا بە فرۆکە جەنگییەکەی کە لە جۆری ئێف١٦بووە ئەو قرۆکەیە بپارێزێت کە رەجەب تەیب ئەردۆغانی گەیاندە فرۆکەخانەی ئەتاتورک لە ئەستەنبوڵ، لەکاتێکدا کە بواری ئاسمانی تورکیا لەلایەن کودەتاچییەکانەوە کۆنترۆڵ کرابوو.

دوای سەرکەوتنی کارەکەش ئەو فرۆکەوانە وەک پاڵەوان ناوی ھێنرا، بەڵام لە ئێستادا دەسەڵاتدارانی تورکیا تۆمەتی بەشداریکردنیان لە کودەتاکە روبەرووی ئەو فرۆکەوانە کردووەتەوەو لەگەڵ برایەکی تری کە بەھەمانشێوە فرۆکەوانە دەستگیرکراوە.

رۆژنامەی سەباح ئاماژەی بەوەش کردووە، برا گەورەکەی ئەو دوو فرۆکەوانە کە ناوی ئیبراھیم بۆیرسە لە کۆبوونەوەیەکی کودەتاچیەکاندا بەشداری کردووەو رۆڵی ھەبووە لە دەستگیرکردنی چەند ئەفسەرێک لە شەوی کودەتاکەدا.

PUKmedia  ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket