ده‌روازه‌ی پشته له‌نێوان به‌نێوده‌وڵه‌تی و داخستندایه
کوردستان 10:57 PM - 2018-08-19.
ئه‌مڕۆ 19-8-2018 وه‌فدێكی حكومه‌تی فیدڕاڵی سه‌ردانی ده‌روازه‌ی سه‌رته‌ك - پشته‌یان كرد‌و ڕایانگه‌یاند كه ڕێكاره‌كانی ته‌واوبوونی مه‌رزه‌كه به‌رزده‌كه‌ینه‌وه، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمیش ده‌ڵێت به‌هیواین بكرێته مه‌رزێكی نێوده‌وڵه‌تی.
وه‌فدێكی باڵای حكومه‌تی ناوه‌ند سه‌ردانی ده‌روازه‌ی سنووری سه‌رته‌ك – پشته‌یان كرد‌و ڕاپۆرتێكیش له‌سه‌ر كاره‌كانی ته‌واوبوونی كاره‌كانی بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌رزده‌كه‌نه‌وه.
شاكر جبوری نوێنه‌ری ده‌روازه سنورییه‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ند له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی: دوای مانگێك له‌كاركردن له‌م مه‌رزه‌دا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ده‌رازه سنووریه‌كان بڕیاری پێكهێنانی وه‌فدێكی دا تا سه‌ردانی بكه‌ین و ڕێكاره‌كانی ته‌واوبوونی ئه‌و ده‌روازه‌ی ببینین، ئێمه‌ش ئه‌مرۆ سه‌ردانی ده‌روازه‌كه‌مان كرد، دواتر ڕاپۆرتی خۆمان ده‌نوسین و به‌رزی ده‌كه‌ینه‌وه بۆ سه‌رۆك وه‌زیران و بڕیاره‌كه‌ش له‌وێ له‌سه‌ر ده‌روازه‌كه ده‌درێت، وتیشی: هیوادارین كاره‌كان به جددی بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بكرێته ده‌روازه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی.
هه‌ر له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كه، عه‌مید سالار عه‌بدوڵڵا نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌روازه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ PUKmedia وتی: بۆ ته‌واوبوونی ئه‌م ده‌روازه‌یه تا بكرێته نێوده‌وڵه‌تی، حكومه‌تی ناوه‌ند سی َ مانگی بۆ ته‌واوكردنی دانابوو، ئه‌مرۆش لیژنه‌یه‌كی حكومه‌تی عێراق هاتوون تا سه‌یری ده‌روازه‌كه بكه‌ن و بزانن چه‌ندی كاره‌كان ته‌واوبووه.
سه‌باره‌ت به ته‌واوبوونی كاره‌كانی ده‌روازه‌كه، كه چه‌ند ڕۆژێكی كه‌می ماوه له‌گه‌ڵ بۆچونی لیژنه‌كه چۆن بوو له‌سه‌ر كاره‌كان، عه‌مید سالار عه‌بدوڵڵا وتی: كاره‌كان زۆر به باشی به‌ڕێوه‌چوون، هیوادارین حكومه‌تی عێراق كاته‌كه‌یان بۆ درێژبكاته‌وه، تا كاره‌كانیان ته‌واو ده‌كه‌ن.
وتیشی: ئه‌وان پرسیاری هۆكاری ته‌واو نه‌بوونی كاره‌كانیان كرد كه ده‌بوو له 24/8ی ئه‌مساڵ ته‌واوبێت، ئێمه‌ش بۆمان ڕوونكردنه‌وه كه چه‌ند هۆكارێك هه‌یه له‌وانه، یه‌كه‌م ڕووبه‌ری ده‌روازه‌كه 20 دۆنم دانرابوو، به‌ڵام دواتر له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه كرا به 35 دۆنم، واته له %75 زیادی كردووه، دووه‌م هۆكاری ئه‌وه‌یه كه ناوچه‌كه شاخاوی و سه‌خته‌و پێویستی به‌كاری زیاتر‌و كاتی زیاتره، هۆكاری كۆتایش ئه‌وه‌یه كه ماوه‌ی كاركردنه‌كه هه‌ردوو جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان و قوربان و ته‌نانه‌ت مانگی ڕه‌مه‌زانیشی تێكه‌وت، بۆیه ئه‌وان گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ده‌بێت كاته‌كه‌ی درێژبكرێته‌وه‌و ئێمه‌ش داوای 40 ڕۆژی ترمان كرد، لیژنه‌كه‌ش سه‌رجه‌م ڕاسپارده‌كان به‌رزده‌كه‌نه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له‌و باوه‌ڕه‌دان بكرێته ده‌روازه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌روازه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان وتی: هه‌موو كاره‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ند ته‌واوبووه، ئه‌وه‌ی كه ماوه ته‌واوبوونی ده‌روازه‌كه‌یه، هه‌روه‌ها بۆ به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی ده‌روازه‌كه، پێویسته ڕێگه‌ی نێوان پشته - سه‌رته‌ك ته‌واو قیر بكرێت كه 20 كیلۆ مه‌تره، كۆماری ئیسلامی ئێرانیش ده‌بێت ڕه‌زامه‌ندی نیشان بدات، له چه‌ند ڕۆژی رابردوودا وه‌فدێكی پارێزگای كرمانشان هاتوون، به بڕوای ئه‌وان له ماوه‌ی دوو مانگدا ئه‌وانیش ئاماده ده‌بن، بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كه‌و كردنی به نێوده‌وڵه‌تی.
مه‌رزی پشته - سه‌رته‌ك ده‌كه‌وێته ناحیه‌ی به‌مۆی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، له 17/5ی ئه‌مساڵدا حكومه‌تی ناوه‌ند ڕایگه‌یاند گه‌ر له ماوه‌ی سێ مانگدا كاره‌كانی ده‌روازه‌كه ته‌واو ببێت، ئه‌وا ده‌كرێته نێوده‌وڵه‌تی، به پێچه‌وانه‌شه‌وه به یه‌كجاری داده‌خرێت، ئێستا له %80ی كاره‌كانی ته‌واو بووه‌و پێویسته تا 24/8 سه‌رجه‌م كاره‌كانی ته‌واو ببێت و بڕیاری كۆتایش لای حكومه‌تی ناوه‌نده.
PUKmedia گۆران قادر
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24