riklam

راگەیەنراوی هاوبەشی كۆبوونەوەی یه‌كێتی و پارتی لەگەڵ میحوەری نیشتمانی

کوردستان 09:54 PM - 2018-08-19
.

.

ڕاگەیەنراوی هاوبەشی كۆبوونەوەی ی.ن.ك و پ.د.ك لەگەڵ میحوەری نیشتمانی بڵاوكرایەوە

وەفدی ھاوبەشی یەکێتی و پارتی لەگەڵ میحوەری وەتەنی سونەکان کۆبۆوەو جەختیان کردەوە لەسەر پێکھێنانی حکومەتی عێراق لەسەر بنەمای رێککەوتنی سیاسی و پێشێلنەکردنی دەستوور.

وەفدی ھاوبەشی یەکێتی و پارتی لە ھەولێر لەگەڵ میحوەری وەتەنی بە سەرۆکایەتی خەمیس خەنجەر کۆبۆوەو دوای کۆبوونەوەکەش راگەیەنراوێکی ھاوبەشیان بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی ناوەرۆکی راگەیەنراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ کراوە لەبارەی بونیاتنانی دەسەڵاتە فیدراڵییەکان و میکانیزەکانی دروستکردنی گەورەترین کوتلەو جەختیان کردۆتەوە لەسەر پێویستی پێکھێنانی حکومەت لەسەر بنەمای رێککەوتنی سیاسی کە پابەندبێت بە بەڵێن و  رێککەوتنەکان و  تێپەڕاندنی ھەڵەکانی رابردوو پێشێلنەکردنی دەستوور.

ھەروەھا ھەردوولا گفتوگۆیان کرد لەبارەی دەرئەنجامی نەرێنی نەبوونی ھاوبەشی راستەقینە لەنێوان پێکھاتەکان و نەبوونی ھاوسەنگی لە دامەزراوەکانداو تەوافوقی نیشتمانی لە پرسە چارەنووسسازەکانداو پێویستی تێپەڕاندنیان و  دەستوور بکرێتە مەرجەع بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket