riklam

كه‌لار،شه‌ش كه‌س برینداربوون

کوردستان 09:32 PM - 2018-08-19
.

.

له‌سه‌ر رێگه‌ی كه‌لار - كفری به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆوه‌ شه‌ش كه‌س برینداربوون.

راگه‌یاندنی هاتوچۆی گه‌رمیان، بڵاویكردوه‌ته‌وه‌:کاتژمێر ٧:٤٠ ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕوویدا،لەسەرێگای کەلار-کفری، بەرامبەر ناحیەی ڕزگاری.

رونیشكراوه‌ته‌وه‌:ڕووداوەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لەجۆرەکانی تویوتا پیکاب و کیا ساڵۆن تایبەت،کە بەهۆیەوە ٦ کەس بریندار بوون". 

ئه‌وه‌ش هاتووه‌:شۆفێری هەردوو ئۆتۆمبێلەکە بوون لەگەڵ ٤ سەرنشین، بریندارەکان دەست بەجێ گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریا کەوتنی شەهید هەژار،خۆشبەختانە دۆخی بریندارەکان باشە بەڵام زیانی مادی زۆر بەر ئۆتۆمبێلەکان کەوتوون.

 

PUKmedia  سامان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket