riklam

نادیه‌ موراد هاوسه‌رگیری كرد

ژنان‌ 09:09 PM - 2018-08-19
.

.

نادیه‌ موراد، كچه‌ كوردی ئێزیدی و باڵیۆزی نیازپاكی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كوڕێكی ئێزیدی به‌ ناوی عابد شه‌مدین پێكهێنا.

له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ PUKmedia ، خالیده‌ جوقی هاوڕێی نزیكی نادیه‌ وتی: ئه‌مڕۆ 19-8-2018 له‌ شاری توتگاد له‌ ئه‌ڵمانیا، نادیه‌ ژیانی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كوڕێكی ئێزیدی به‌ ناوی عابد شه‌مدین پێكهێناوه‌و بڕیاریشیان داوه‌ هه‌ر له‌و شاره‌ ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان بگێڕن.

نادیه‌ موراد، كچه‌ كوردێكی ئێزیدیه‌و ساڵی 1993 له‌ شه‌نگال له‌دایكبووه‌، یه‌كێكه‌ له‌ قوربانییه‌كانی ده‌ستی داعش، له‌كاتی هێرشی داعش بۆسه‌ر شه‌نگال له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ ده‌ستگیركراوه‌ كڕین و فرۆشتنی پێوه‌كرا، دواتر توانی له‌ده‌ستی داعش هه‌ڵبێت، له‌پاش ماوه‌یه‌ك له‌ چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی و چاوپێكه‌وتنی دیبلۆماسیدا ده‌ركه‌وتوو چه‌ند سه‌ركرده‌و كه‌سانێكی باڵاده‌ست سه‌ردانیان كرد، هه‌روه‌ها نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانیش به‌ باڵیۆزی نیازپاكی ده‌ستنیشانیان كردووه‌.


PUKmedia كۆسره‌ت فه‌یسه‌ڵ كه‌تۆ

9898.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket