riklam

باوكی ئه‌شواق بۆ PUKmedia له‌ده‌ست داعش بمانپارێزن

جینۆساید‌‌ 07:50 PM - 2018-08-19
.

.

حاجی حه‌مید باوكی ئه‌و كچه‌ ئێزیدییه‌ی كه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا ئه‌و داعشه‌ی بینییه‌وه‌ كه‌ رفاندبووی، داوا ده‌كات له‌ده‌ست داعش بپارێزرێن.

حاجی حه‌مید باوكی ئه‌شواق ئه‌و كچه‌ ئێزیدییه‌ی دوای داگیركردین شه‌نگال له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ رفێنرابوو دواتر ده‌بازی بوو له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی چووبووه‌ ئه‌ڵمانیا، ئه‌شواقی كچی له‌وێ ئه‌و داعشه‌ی بینیبوه‌وه‌ كه‌ له‌كاتی هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر شه‌نگال رفاندبووی، بۆیه‌ ناچاربوو بگه‌ڕێته‌وه‌ كوردستان، له‌ ئێستادا باوكی  داوا ده‌كات له‌ده‌ست داعش بیان پارێزن.

له‌و باره‌یه‌وه‌ حاجی حه‌مید باوكی ئه‌شواق بۆ PUKmedia دواو وتی: دوای ئه‌و كاره‌ساته‌ی كه‌ له‌ 14 ساڵیدا له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ به‌سه‌ر كچه‌كه‌مدا هات، چووه‌ ئه‌ڵمانیاو كچه‌كه‌م له‌و وڵاته‌ش ئه‌و داعشه‌ی بینییه‌وه‌كه‌ رفاندبووی و ده‌ستدرێژی كردبووه‌ سه‌ری، بۆیه‌ باری ده‌روونی كچه‌كه‌م و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌م تێكچوو ناچار كچه‌كه‌م بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ كوردستان، بۆیه‌ لێره‌وه‌ داوا ده‌كه‌م له‌ده‌ست داعش پارێزرێین.

PUKmedia تایبه‌ت


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket