riklam

شاعیرێكی كورد به‌شداری له‌یادی كارل ماركسدا ده‌كات

تاراوگە‌‌ 06:15 PM - 2018-08-19
.

.

شاعیرێكی كورد به‌شداری له‌یادی 200 ساڵه‌ی كارل ماركس دا ده‌كات
ئێواره‌ی 18ی ئابی 2018 له‌"هاك گارتن موزیومی لودڤیكسی ئه‌م ڕاین" ڕۆژنامه‌نوس و شاعیر"یوسف مه‌نتك"به‌شداری له‌یادی 200 ساڵه‌ی كارل ماركسدا كردو چه‌ن پارچه‌ شیعرێكی به‌زمانه‌كانی ئه‌ڵمانی و كوردی و عه‌ره‌بی خوێنده‌وه‌ له‌م یاده‌دا كه‌ ئه‌ندامانی ئیداره‌ی شاره‌وانی و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شاری لودڤیكسهاڤن و میوانێكی زۆری ئه‌ڵمان و فه‌ره‌نسی و كۆچبه‌رانی كوردو عه‌ره‌ب و ڕوس و تورك و نه‌ته‌وه‌كانی تر تیا به‌شداربوون چه‌ندین پارچه‌ شیعرو سرودی ئینته‌رناسیونال و بابه‌تی تر پێشكه‌ش كرا.

 سه‌ره‌تا به‌ڕێوبه‌ری مه‌راسیمه‌كه‌ باسی له‌ ژیان و كارو به‌رهه‌مه‌كانی یوسف مه‌نتكی كرد وه‌ك رۆژنامه‌نوس وشاعیریكی كورد دواتر یوسف مه‌نتك سه‌باره‌ت به‌م یاده‌و به‌شداریكردنی..به‌ PUKmediaی وت له‌یادی 200 ساله‌ی ماركسدا به‌زمانه‌كانی ئه‌ڵمانی و عه‌ره‌بی و كوردی چه‌ندین ده‌قی شیعریمان پێشكه‌شكرد، سه‌باره‌ت به‌ به‌شداریكردنی خۆیشی وتی: ئه‌و ده‌قه‌ شیعریانه‌ی كه‌به‌شداریم پێكرد له‌دیوانی "گه‌مه‌ی ئاگر"و چه‌ند ده‌قێكی بڵاونه‌كراوه‌ی وه‌ك"هه‌ولێر،ڕۆژانێك له‌عه‌شق دا،تونانه‌وه‌،ماچ،ئێوارانی ڕاین، دووری، كۆچ،پایزو كورسی و چه‌ند ده‌قێكی تر بوون.

مه‌نتك باس له‌وه‌ش ده‌كات له‌ ئیواره‌ یاده‌كه‌دا ژیاننامه‌ی كارل ماركس و مه‌نه‌فێستی كۆمۆنیستیان به‌زمانی كوردی خوێندۆته‌وه‌و هاوكات چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی وه‌ك" بێرنهارد ڤادله‌، بێرند كۆله‌ر، یان لینكویست، خاتوو لاریسا، به‌زمانه‌كانی ئه‌لمَانی و ڕووسی و فه‌ره‌نسی به‌رهه‌مه‌كانیان پێشكه‌ش كرد له‌وانه‌ سرودی ئینته‌رناسیونال و نمونه‌یه‌ك له‌ شیعره‌كانی "بێرتۆڵد برێخت و فردیناند فرایلیگاردو ئیمیل لۆكهارت و  تیاشیدا چه‌ندین گۆرانی و تێكستی تر پێشكه‌ش كراون.. به‌مجۆره‌ یادی 200 ساڵه‌ی كارل ماركس به‌ به‌شداری شاعیرێكی كورد له‌شاری لودڤیكسهاڤنی ئه‌ڵمانیا كرایه‌وه‌و تیایدا كۆنسێرتێكی سرودو گۆرانی و كه‌رنه‌ڤاڵی شیعرو وشه‌و ستایشی ماركس پێشكه‌ش كرا.

PUKmedia شیهاب عوسمان- ئه‌ڵمانیا




ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket