riklam

داوا له‌كوردانی سوید ده‌كرێت به‌شداری ده‌نگدانی ئه‌و وڵاته‌ بكه‌ن

ی.ن.ک‌‌ 05:48 PM - 2018-08-19
.

.

ئه‌مـڕۆ 16-8-2018 ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ ئاماده‌یی لێپرسراوی كۆمیته‌ی سوید  و نوێنه‌ری یه‌كێتی و ڕێكخراوی دیموكراتی و پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان و ڕێكخستنه‌ دێرینه‌كان و به‌به‌شداری كاك عومه‌ری شێخ موس و چه‌ندین كه‌سایه‌تی تر له‌كوردانی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان به‌شدارییان كرد له‌ كه‌مپینی پشتیوانی بۆ ده‌نگدان به‌ لیستی حزبی شۆشیال دیموكراتی سوید و ده‌نگدان به‌ كاندیده‌ كورده‌كان كه‌ هه‌ر یه‌ك له‌خاتوو لاوێن ڕێدار له‌ناو شاره‌وانی ستۆكۆڵم و سه‌ركان كوێسه‌ له‌هه‌رێمی ستۆكۆڵم و ده‌وروبه‌ری و خاتوو شادیه‌ حه‌یده‌ری له‌شاری یتۆبۆری و خاتوو ڕۆزه‌ هه‌دین له‌ناوچه‌ی داله‌رنه‌ خۆیان كاندید كردوه‌.

وه‌فدی یه‌كێتی داوایان له‌ كوردانی سوید به‌ گشتی و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی یه‌كێتی به‌ تایبه‌تی كرد به‌شداری به‌رچاوی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن و ده‌نگبده‌ن لیستی سۆشیال دیموكرات و كاندیده‌ كورده‌كان بۆ ئه‌وه‌ی له‌ داهاتوودا له‌ ڕێگای په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌كانه‌وه‌ پشتیوانی به‌هێزتر بۆ داكۆكی له‌ دۆزی گه‌له‌كه‌مان مسۆگه‌ر بكرێت.

هه‌روه‌ها كۆمیته‌و ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی تیشكیان خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ پێویسته‌ ده‌نگبدرێت به‌ كاندیده‌ كورده‌كانی  هه‌ر سێ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی (په‌رله‌مان و  هه‌رێمه‌كان و شاره‌وانیه‌كان) كه‌له‌ هه‌ر به‌شێكیاندا چه‌ندین كاندیدی چالاك و به‌ هێزی كورد خۆیان كاندید كردوه‌.

بڕیاره‌ رۆژی 22-8-2018 ده‌نگدان له‌ سوید ده‌ستپێبكات و تا رۆژی 9-9-2018  به‌رده‌وامبێت و ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌شی كه‌ له‌ئێستادا له‌ كوردستانن ده‌توانن له‌ باڵوێزخانه‌ی سوید له‌ هه‌ولێر ده‌نگ بده‌ن.



PUKmedia فه‌لاح ئه‌حمه‌د ره‌شید/ سوید

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket