riklam

بێساران بە وێنە قارەمانێتی پێشمەرگە دەگێڕێتەوە

ئەدەب وهونەر 05:48 PM - 2018-08-19
.

.

سێهەمین پێشانگای فۆتۆگرافەری بێساران تۆفیق لە هۆڵی نیشتمانی ئەمنەسوورەكە بە سپۆنسەری PUKmedia و كوردستانی نوێ و چەند لایەنێكی دیكە كرایەوە.

سەعات 5:00 ی ئێوارەی ئەمڕۆ 19-5-2018 بە ئامادەبوونی مستەفا چاوڕەش ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی و بابەكر دڕەیی بەڕێوەبەری رۆشنبیری سلێمانی و هاووڵاتیان سێهەمین پێشانگای فۆتۆگرافەری بێساران تۆفیق بە ناونیشانی جێ دەستەكان لە هۆڵی بیشتمانی ئەمنە سوورەكە كرایەوە.

لە پێشانگاكەدا كۆمەڵێك وێنەی پێشمەرگە گیان لەسەردەستەكانی شەڕی داعش نمایشكرا كە بوێرانە و چاونەترسانە رووبەڕوی گروپی تیرۆریستی داعش بوونەوە.

فۆتۆگرافەر بێساران تۆفیق لە سەرەتای دەستپێكردنی شەری داعش تا كۆتایی هاتنی  بۆ ماوەی 4 ساڵ وەك فۆتۆگرافەرێكی سەركەوتوو لە بەرەكانی جەنگ وێنەی گرتووەو لە پێشانگەكەشدا زیاتر لە 70 وێنەی بەرەكانی جەنگ نمایشكران.

هەوەك پێشانگاكە بە سپۆنسەری PUKmedia و كوردستانی نوێ و چەند لایەنێكی دیكە كرایەوە.

PUKmedia   باشیلا جەعفەر

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket