riklam

سعودیه‌.. زیاتر له‌ دوو ملیۆن كه‌س سه‌رقاڵی فه‌ریزه‌ی حه‌جن

جیهان 05:35 PM - 2018-08-19
.

.

ئه‌مڕۆ 19-8-2018 یه‌كه‌مین رۆژی مه‌راسیمی فه‌ریزه‌ی حه‌ج له‌ سعودیه‌ ده‌ستیپێكردو تیایدا زیاتر له‌ دوو ملیۆن حاجی له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهانه‌وه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ روویانكردوه‌ته‌ ئه‌و وڵاته‌.

به‌ تایه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی فه‌ریزه‌ی حه‌ج دا  هه‌ردوو شاری مه‌ككه‌ و مه‌دینه‌  زۆر قه‌ره‌باڵخن. به‌رپرسانی سعودیه‌ش ده‌ڵێن، زیاتر له‌ دوو ملیۆن كه‌س له‌ وڵاتانه‌وه‌ روویان له‌و دوو شاره‌ كردووه‌ بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و ئه‌ركه‌ ئایینییه‌.

فه‌ریزه‌ی حه‌ج مه‌راسیمێكی پێنج رۆژه‌ی ئاینی ئیسلامه‌ و مسوڵمانان بۆ به‌جێهێنانی له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهانه‌وه‌ ساڵانه‌ رووده‌كه‌نه‌ وڵاتی سعودیه‌ و به‌ یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین مه‌راسیمه‌ ئاینیه‌كانی جیهان ئه‌ژمار ده‌كرێت.

به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی سعودیه‌ش ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی بواری ئه‌منی كراوه‌ بۆئه‌وه‌ی فه‌ریزه‌ی حه‌ج به‌بێ هیچ جۆره‌ كێشه‌یه‌ك ئه‌نجامبدرێت.

Dk7rZ2TV4AEn0Dq.jpg

بڕیاریشه‌ سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ حاجیان رووبكه‌نه‌ چیای عه‌ره‌فه‌، كه‌ تیایدا په‌یامبه‌ری ئیسلام محه‌مه‌د، له‌ كۆتا ساڵی ته‌مه‌نیدا دوایین وتاری خۆی تێدا پێشكه‌شكردو دواتر به‌ره‌و موزده‌لیفه‌ به‌ڕێبكه‌ون و له‌وێ قۆناغی شه‌یتان ره‌جم كردن ده‌ستپێده‌كات، ئه‌مه‌ش له‌مینا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ماوه‌ی سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت.

له‌ هه‌مانكاتدا، ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ تیمه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیایی بده‌نه‌ زیاره‌تكارانی شوێنه‌ پیرۆزه‌كانی وڵاته‌كه‌یان و خه‌ڵكیش له‌وه‌ی هیچ نه‌خۆشییه‌ك بڵاونابێته‌وه‌.

PUKmedia  تایبه‌ت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket