riklam

زه‌ریف ره‌خنه‌ له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌گرێت

جیهان 04:36 PM - 2018-08-19
.

.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌باره‌ی رێككه‌وتننامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌وه‌ ره‌خنه‌ له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌گرێت و رایده‌گه‌یه‌نێت: وڵاتانی ئه‌وروپا ھیچ ھه‌نگاوێكی پراكتیكییان نه‌ناوه‌.

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ ئه‌مڕۆ 19-8-2018، بڵاویانكرده‌وه‌ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ره‌خنه‌ی ئاڕاسته‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا كردووه‌و له‌وباره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاندوه‌: له‌دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ رێككه‌وتننامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌، ئه‌وروپا ته‌نھا ھه‌ڵوێستی ده‌ربڕیوه‌و ھیچ ھه‌نگاوێكی پراكتیكی نه‌ناوه‌ بۆ به‌جێگه‌یاندنی به‌ڵێنه‌كانیان سه‌باره‌ت به‌ مانه‌وه‌ له‌و رێككه‌وتنه‌دا.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران راشیگه‌یاندوه‌: ئه‌وروپیه‌كان چه‌ندین پێشنیاریان كردووه‌ و له‌ بواری مامه‌ڵه‌ی نه‌وتی و بانكیه‌كانیشدا چه‌ند ھه‌نگاوێكیان ناوه‌، به‌ڵام ھه‌نگاوه‌كان وه‌ك پێویست نه‌بوون و له‌ڕاستیدا ئه‌و ھه‌نگاوانه‌ زیاتر ده‌ربڕینی ھه‌ڵوێست بوون نه‌ك ھه‌نگاوی كرداری.  دوای ئه‌وه‌ی ئیداره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، بڕیاری كشانه‌وه‌ی له‌ رێككه‌وتننامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌دا، وڵاتانی ئه‌وروپا، به‌تایبه‌ت به‌ریتانیاو ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا جه‌ختیانكرده‌وه‌ له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به‌و رێككه‌وتنه‌و به‌ڵێنیاندا كۆمپانیا ئه‌وروپیه‌كان ھان بده‌ن كه‌ ھاوكاریی ئابووری له‌گه‌ڵ ئێراندا بكه‌ن.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket